تێکۆشەرێکی کورد لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد

تێکۆشەرێکی خۆشناو و ناسراوی شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
شەوی رابردوو ھەینی ٢٨ی سەرماوەز، کاک ئەبووبەکر عەلیزادە کەسایەتی سیاسی و خۆشناوی خەڵکی شاری بۆکان بە ھۆی نەخۆشی دڵەوە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک ئەبووبەکر کە پێشتر و لە دەیەی ٦٠ی ھەتاویی لە شاری بۆکان لە بەرپرسانی ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو، ئەمڕۆ لە نێو ئاپۆرەی خەڵکی ئەمەگناس و دڵسۆزی ئەو شارە و بە رێز و حورمەتێکی زۆرەوە ئەسپەردە کرا.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …