کوردستان

وێنەگرێکی خەڵکی شاری سنە خەڵاتی نێونەتەوەیی بەدەست هێنا

هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، خەڵاتی باشترین وێنەگری لە فێستیڤاڵی فیلمی دیکۆمێنتاری “ئاشنگ” بە دەست هێنا.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستبەسەر بوونی ڕۆژنامە نووسێکی خەڵکی ئیلام

ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئیلام کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئێرانەوە حوکمی زیندانی کردنی بەسەردا سەپابوو، دوای بانگهێشت کردن دەستبەسەر کراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لەدەست دانی لاوێکی خەڵکی شاری سنە بە هۆیی هەڵەی پزیشکەوە

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، بە هۆی هەڵەی پزیشکی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارەدا، گیانی لەدەست دا.

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی مەعدەنی کانی سێو

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی مه‌عده‌نی “كانی سێو” له‌ “به‌یگۆم قه‌ڵا” سەر بە شاری نه‌غه‌ده‌ بۆ دووهه‌مین جار له‌ یەک حەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تییان لە بەردەم مەعدەنی “کانی سێو”‌لە مەڕ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بەڕێوە برد.

زۆرتر بخوێنەوە »

شۆفیر ماشینەکانی شاره‌داریی ورمێ دەستیان دایە مانگرتن

شۆفیرماشینەکانی شارەداری ورمێ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی جۆزه‌ردان لە مەڕ پێنەدانی حەقدەستی وەدواکەوتوویان دەستیان دایە مانگرتنی گشتی.  

زۆرتر بخوێنەوە »

ڕاگەیندراوی زاگرۆس سەبارەت بە دەستبەسەر کراوانی ئەنجومەنی نۆژین

دامەزراوەی کۆمەڵایەتی _کلتووری زاگرۆس ڕۆژی چوار شەممە ٨ی جۆزەردان ڕاگەیندراوێکی سەبارەت بە دەستبەسەر کراوانی ئەم دوایانەی ئەنجومەنی “نۆژین”، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە بڵاو کردەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نۆژین له‌ به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ریی شاری سنه‌

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی جۆزەردان، ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـــ کۆمەڵایەتی “نۆژین” لە بەرانبەر دادگای شاری سنه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتیان بە ڕێوەبرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

برینداربوونی كاسبكارێكی کورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم،بە قورسی بریندار کرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

نادیار بوونی چارە نووسی ئەندامی دەستبەسەر کراوی ئەنجومەنی “نۆژین”

پاش تێپەڕ بوونی زیاتر لە ٦ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەر بوونی  یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی “نۆژین”، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون خۆیان دەبوێرن.

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژران و بریندار بوونی شەش کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار

بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری پیرانشار بە سەر کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچە،بریندار و کوژرانی ٦ کۆڵبەری لێکەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی شورای ڕێکخراوە مەدەنیەکانی کوردستان

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان، سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی مامۆستای زمانی کوردی بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لە دەستدانی دوو کۆڵبەر لە ورمێ

ڕۆژی یەک شەممە دوو کۆڵبەری کورد، خەڵکی ناوچەی تەرگەوەر، لە کاتی پەڕانەوە لە ڕووباری “جێرمێ” لە سنووری ورمێ، گیانیان لە دەستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

مەترسی گیان لە دەست دانی بەندکراوی سیاسی کورد لە زیندانی میناب

بەندکراوێکی سیاسی کورد کە زیاتر لە دە ساڵە لەزینداندایە بە هۆی نەخۆشی و نالەبار بوونی باری تەندروستی و پێڕانەگەیشتنی لە لایەن کار بەدەستانی زیندانی مینابەوە ئەگەری گیان لە دەستدانی زۆرتر بووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەند کراوی سیاسی کورد خەڵکی شاری سەقز چارە نووسی نادیارە

سەرەڕای تێپەڕ بوونی یەک مانگ بە سەر دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی کورد، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ئەو هاوڵاتیە کوردە، لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی كرێكاری له‌ شاری سنه‌

چالاكێكی كرێكاری خەڵکی‌ شاری سنه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنیكی نادیار ڕاگوێزراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »