سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / ئێران / شۆفیر ماشینەکانی شاره‌داریی ورمێ دەستیان دایە مانگرتن

شۆفیر ماشینەکانی شاره‌داریی ورمێ دەستیان دایە مانگرتن

شۆفیرماشینەکانی شارەداری ورمێ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی جۆزه‌ردان لە مەڕ پێنەدانی حەقدەستی وەدواکەوتوویان دەستیان دایە مانگرتنی گشتی.

 

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له‌ شۆفیر ماشینه‌كانی شاره‌داریی ورمێ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.
هەربه‌ پێی هەواڵی گەیشتوو؛ شوفێرانی ناڕازی له‌ ڕێگه‌ی ڕاگرتنی ماشینه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری ئەو شارە، خوازیاری وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون. شۆفیره‌كان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامی كاری تاقه‌ت پڕووكێنی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان و مه‌ترسیی تووش هاتن به‌ نه‌خۆشی، حه‌قده‌سته‌كانیان پێنادرێت و ژیانیان له‌ دۆخێكی ناله‌باری ئابووریدایە.

بابەتی هاوپۆل

تۆپباران کردنی بنکەکانی کۆمەڵە لە سەر سنوور

رژیمی کۆماری ئیسلامی بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر سنووری بۆردمان کرد. بە پێی ھەواڵێک …