بەند کراوی سیاسی کورد خەڵکی شاری سەقز چارە نووسی نادیارە

سەرەڕای تێپەڕ بوونی یەک مانگ بە سەر دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی کورد، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ئەو هاوڵاتیە کوردە، لە بەردەستدا نیە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ هاوڵاتیەکی کورد، خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “یاسین کەنعانی” ،لە دوای یەک مانگ لە دەستبەسەر کرانی، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە مەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنەکەی لە بەردەستدا نییە.

ناوبراو لە کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندان، لە کاتی گەڕانەوە لە شاری تاران، لە شاری سەقز لەلایەن ‌هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی ڕاگەیاند، کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، بنەماڵەی ناوبراو چەند جار بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەیان کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان وەر نەگرتووە،هەروەها لە شوێنی ڕاگرتنی کوڕەکەیان هیچ زانیاریەکیان وەر نەگرتوو و ئەمەش نیگەرانی زۆری بۆیان درووست کردوە.

هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم، ئەم هاوڵاتیە کوردەیان بە تۆمەتی لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپزسیۆنی ڕژیمی ئێران، دەستبەسەر کردووە،هەروەها ناوبراو، لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا، لە بوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …