دوو شه‌ممه‌ 5 حوزه‌یران 2023

گیان لەدەست دانی لاوێکی خەڵکی شاری سنە بە هۆیی هەڵەی پزیشکەوە

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، بە هۆی هەڵەی پزیشکی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارەدا، گیانی لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ڕۆژی هەینی، ١٠ی جۆزەردانی لاوێکی کورد بە ناوی ”نیما ئازاد خا” تەمەن ١٧ ساڵ ،بە هۆی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانەی تەئمینی ئیجتماعی شاری سنە، گیانی لەدەست دا.

ئەو لاوە کوردە، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی جۆزەردان، بە هۆی تووشبوون بە “رێخەڵۆکوێرە” “ئاپاندیس”، لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سنەدا بێهۆش دەبێت و دواتر بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەئمینی ئیجتماعی شاری سنە، دەکرێت.

دوایی ئەوەی کە بۆ نەشتەرگەریی رێخەڵۆکوێرە بۆ ژوری نەشتەرگەری دەگوازرێتەوە، دواتر بە لێدانی دەرزیی بێهۆشی، تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و پاش سێ ڕۆژ مانەوە لە بەشی چاوەدێریی تایبەتی نەخۆشخانەدا، گیانی لەدەست دەدات.
زۆربەی هەڵە و کەمتەرخەمییەکانی پزیشکی ڕاناگەیەندرێت، بەو هۆیەشەوە لەسەر پرسی هەڵەی پزیشکی، ئامارێکی دروست لەبەردەستدا نییە. بەڵام بەپێی ئاماری فەرمی، ساڵانە نزیکەی ١٢ هەتا ١٣ هەزار دۆسیەی پەیوەندییدار بە هەڵەی پزیشکی لە ئێراندا تۆمار دەکرێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …