سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

برینداربوونی كاسبكارێكی کورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم،بە قورسی بریندار کرا.

به‌ پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی دووشەممە ٦ی جۆزەردان،”ناسر ئەوەلیان”، تەمەن ٥٥ ساڵ خەڵکی گوندی “میانە ” و دانیشتووی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، بریندار و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی شاری مەریوان کراوە. جێگای ئاماژەیە، پاش ئەم ڕووداوە، کاسبکاران لەگەڵ هێزەکانی هەنگی سنووری ناوچەکە تووشی شەڕ بوون.
هەر لەم پەیوەندیە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی جۆزەردانیش، دوو کاسبکار بە ناوەکانی “نەجمە ئەسفەناک”، خەڵکی گوندی “سۆفیان” و “عەبدولقادر جەسووری”، خەڵکی گوندی “نەڵۆس” سەربە شاری شنۆ، لە لایەن هێزەرکانی ڕژیمەوە تەقەیان لێکرابوو و بریندار بوون.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بە تایبەت سپای پاسداران، زۆرجار هاوڵاتیانی کورد لە سنووری کوردستان بە بیانووی کۆڵبەری دەکەنە ئامانج و هەروەها بە داخستنی سنوورەکان ساڵانە بە سەدان ملیۆن خەسارەت لە کاسبکاران و بازارییانی شارە سنوورییەکان دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …