سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی كرێكاری له‌ شاری سنه‌

چالاكێكی كرێكاری خەڵکی‌ شاری سنه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنیكی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنه‌ چالاکێکی کرێکاری ئەو شارەیان بە ناوی “توقێق مه‌حموودی” لە کاتی کارکردندا و بە بێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە بنەماڵەی ناوبراو بۆ زانیاری لە چارەنووسی كوره‌كه‌یان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەیان کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە،و تائێستا لە چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە کرێکاریە هیچ هەواڵێک لەبەردەستدا نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …