سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / کوژران و بریندار بوونی شەش کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار

کوژران و بریندار بوونی شەش کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار

بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری پیرانشار بە سەر کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچە،بریندار و کوژرانی ٦ کۆڵبەری لێکەتەوە.

هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا ٦ کۆڵبەر بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ سەر لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٧ی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری سێ چۆمان سەر بە شاری پیرانشار کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا ٤ کۆڵبەر کوژراون و ٢ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ناسنامەی  قوربانیان ڕوون نەبووەتەوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

تۆپباران کردنی بنکەکانی کۆمەڵە لە سەر سنوور

رژیمی کۆماری ئیسلامی بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر سنووری بۆردمان کرد. بە پێی ھەواڵێک …