پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

وێنەگرێکی خەڵکی شاری سنە خەڵاتی نێونەتەوەیی بەدەست هێنا

هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، خەڵاتی باشترین وێنەگری لە فێستیڤاڵی فیلمی دیکۆمێنتاری “ئاشنگ” بە دەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “زانیار لوتفی” خەڵاتی باشترین وێنەگری، لە فیلمی دێکومێنتاری “ئاشنگ”، لە فێستیڤاڵی وڵاتی ئامریکادا بەدەست هێنا.

فیلمی دێکۆمێنتاری “ئاشنگ” لە دەرهێنەری محەممەد سادق ئیسماعیلی، باس لە ژیانی ژمارەیەک لە ژنان لە گوندە سنوورییەکانی ئێران و پاکستان دەکات ، کە هاوسەرەکانیان فریوی چەند قاچاخچیەکیان خواردووە و خەریکی جێبەجێکردنی مادەی هۆشبەرن، بەڵام لە داو کەوتوون و مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی کراون و ئەو ژنانە ئەرکی ژیانێکی قورسیان لەو ناوچە بێبەزیانەدا، لە ئەستۆدایە.

فیلمی دێکۆمێنتاری ئاشنگ، فیلمێکی ٣٠ خولەکیە و سەرەڕای وەرگرتنی باشترین خەڵاتی وێنەگری، خەڵاتی باشترین فیلمی ئەو فێستیڤاڵەشی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

کاری وێنەگری ئەو فیلمە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری کرمان کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …