سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

مەترسی گیان لە دەست دانی بەندکراوی سیاسی کورد لە زیندانی میناب

بەندکراوێکی سیاسی کورد کە زیاتر لە دە ساڵە لەزینداندایە بە هۆی نەخۆشی و نالەبار بوونی باری تەندروستی و پێڕانەگەیشتنی لە لایەن کار بەدەستانی زیندانی مینابەوە ئەگەری گیان لە دەستدانی زۆرتر بووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ عەبدوڵا ئەمینی بەندکراوی سیاسی کورد کە ماوەی ١٤ ساڵە لە زینداندایە و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو تووشی نەخۆشی بوو و لە لایەن پزیشکی یاسایی و پزیشکی پسپۆڕی شێرپەنجەی شاری مینابەوە لە گەڵ بەڵگەنامەکانی ئازمایشی شێرپەنجەی ناوبراو  بە دادستان و کاربەدەستانی زیندانی میناب ڕایانگەیاندوە داوای چارەسەری پزیشکی و مورەرخەسی ناوبراو بۆ دەرەوەی زیندانیان کردووە، بەڵام لە لایەن دادستانی شاری میناب و بەرپرسانی زیندانی میناب ڕەت کراوەتەوە و بەرگریان کردووە لە هەناردنی عەبدڵا ئەمینی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ دەرەوەی زیندان.

عەبدوڵا ئەمینی لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٨٠ی هەتاوی دەستبەسەر کرا و دوای ماەیەک بۆ مورەخەسی لە زیندان دێتە دەرەوە و بە شێوەی کاتی ئازاد دەبێت، دوایی لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ٨٤ی هەتاوی بە تۆمەتی گروگانگیری و تێکدانی ئاسایشی گشتی دەستبەسەر کرا و لە زیندانی شاری سنەوە دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی شاری میناب.

 

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …