دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
ماڵەوە / کوردستان / بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی شورای ڕێکخراوە مەدەنیەکانی کوردستان

بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی شورای ڕێکخراوە مەدەنیەکانی کوردستان

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان، سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی مامۆستای زمانی کوردی بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەاڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی دووشەممە، ٦ی جۆزەردان، شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان، سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی مامۆستای زمانی کوردی بە ناوی “زارا محەمەدی” بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە ئازادیی بێ مەرجی ئەم چالاکە مەدنیان بڵاو کردەوە.

دەقی ئەم بەیاننامەیە:

هاووڵاتیانی بەڕێز!

وەک ئاگادارن، کەمپەینی “زاگرۆس چاوەڕێمانە”، بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتی بە لێقەوماوانی لوڕستان و ئیلام، بە دوور لە هەر چەشنە هەڵاواردن یان لایەنگریی سیاسی و ئیدیۆلۆژیانە، بە بەشداریی هەموو شاران ڕاگەیەندرا و بە پشتیوانیی جەماوەری کوردستانەوە، هیوا بۆ زاگرۆس گەڕایەوە. لێرەوە وێڕای سپاس و پێزانین بۆ ئەمەگناسیتان، بۆ ئاگاداریتان یارمەتییەکانتان بە دەستی ڕۆڵەکانی خۆتان گەیشتە دەست لێقەوماوان و تا هێزێک لە کەمپەینەکەدا مابێت، هەڵمەتی فریاکەوتن درێژەی دەبێت و کار و ئەرکەکان بە پێی دەسەڵاتی شارەکان لە باری ماڵی و شتومەک و هێزی مرۆڤییەوە، دابەش کراوە.

خاڵی گرنگ ئەوەیە کە لەم ڕۆژانەی دواییدا، سێ کەس لە هاوڕێیانی چالاکی کەمپەین بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران، کە دوو کەسیان ئازاد بوونە و خاتوو زارا هێشتا دەستبەسەرە. ئەمەش بۆ چالاکییەکانی کەمپەین بەربەستی دروست کردووە. لەم کاتە هەستیارەدا و لە باری نالەباری ژیاندا، ڕێکخراوە مەدەنییەکان خۆبەخشانە و لەخۆبوردووانە قۆڵی بە هاناوەچوونیان بۆ لێقەوماوان هەڵماڵیوە، کەچی بە هۆکاری نادیار، چەند کەس لە چالاکان بەدەر لە پڕەنسیپە یاساییەکان قۆڵبەس دەکرێن و کەمپەین پەک دەخرێت. ئەو هاوڕێیەیشمان هێشتا چارەنووسی نادیارە. بە ناو شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستانەوە، دەنگمان دەخەینە پاڵ ناوەندی کەلتووری- کۆمەڵایەتیی “نۆژینـ”ەوە و خوازیاری ڕوونکردنەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و دەزگای دادوەری و ئازادیی بێ مەرجی ئەم چالاکە مەدنییەین.

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان
کەمپەینی زاگرۆس چەوەڕێمانە
دووشەممە، ٦ی جۆزەردانی ٢٧١٩ی کوردی

بابەتی هاوپۆل

هەڵبژاردنی کۆچەر بیرکار وەک یەکم بیرمەندی ساڵ لە جیهاندا

دامه‌زراوه‌ی “پرۆسپێكت، پڕۆفیسۆر “کۆچەر بیرکار”، مامۆستا و زانای کورد لە بواری بیرکاریی وه‌ک بیرمه‌ندی یەکەمی …