چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ڕاگەیندراوی زاگرۆس سەبارەت بە دەستبەسەر کراوانی ئەنجومەنی نۆژین

دامەزراوەی کۆمەڵایەتی _کلتووری زاگرۆس ڕۆژی چوار شەممە ٨ی جۆزەردان ڕاگەیندراوێکی سەبارەت بە دەستبەسەر کراوانی ئەم دوایانەی ئەنجومەنی “نۆژین”، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە بڵاو کردەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی جۆزەردان، دامەزراوەی زاگرۆس، سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی “زارا محەمەدی”، ڕاگەیەندراوێکیان دەر کرد و خوازیاری ئازادیی خێرابێ مەرجی ئەم چالاکە مەدەنیە بوون.

دەقی ئەم ڕاگەیەندراوە،

کۆمەڵگا بە چالاکانی مەدەنیەوە پێشدەکەوێت. ئەگەر دڵسۆزانی نیشتمان نەبن، ئەوا کۆمەڵگا بەرەو هەڵدێری نەمان دەڕوات. کەوابوو هەموومان لە بەرامبەر دڵسۆزانی خۆمانەوە بەرپرسیارین و بێدەنگی لە مەڕ ئەوان تاوانێکی قورسە.

هەروا کە دیارە ڕەوتێکی گیران و دەستبەسەرکردن و گوشار لەسەر چالاکانی دڵسۆزی مەدەنی دەستی پێکردووە و وا دەردەکەوێت کە کۆتایی نایەت و دەبێت چاوەڕوانی درێژەی ئەم هەڵمەتە ببین. ساڵێک لەمەو پێش ٦ کەس لە ئەندامانی دامەزراوەی زاگرۆس بەبێ هۆ و تەنیا لەسەر گومانی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز گیران و هەر کامەیان تا چەند ڕۆژ چارەنووسیان دیار نەبوو. دوابەدوای ئەوە، ٣ مانگ لەمەو پێش دیسان چەند ئەندامی ترمان بە هۆکار و گومانی ناڕوون گیران و زەخت و گوشارێکی زۆر لەسەرمان دروست بوو.

لەم دواییانەشدا، چەند چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوانیش بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر و چارەنووسیان ناڕوون بووەوە. هەروەها چەند ڕۆژ لەمەو پێش، چەند چالاکی دڵسۆزی ئەنجومەنی “نۆژین” لە شاری سنە تووشی کێشە بوون ودەستبەسەر کران کە زیاتر لە جاران دەنگی مەترسیی بۆ کۆمەڵگای لەراندەوە. ئەمە ئاراستەیەکی مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگاکەمان و ئەگەر بێدەنگ بین، بەرەو ئاقاری خراپتریش دەڕوات. بۆیە ئێمە وەکوو دامەزراوەی زاگرۆس، وەکوو ئەرکی نەتەوەیی و دروشمی ستراتژیکمان، خاوەنداریەتی دەکەین لە کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان و پاڵپشتیی خۆمان بۆ هاوڕێیانی ئەنجومەنی نۆژین و بنکە مەدەنییەکانی مەریوان دەردەبڕین و گیرانی هەموو چالاکانی مەدەنی بە هەر هۆکارێکەوە ئیدانە دەکەین. داوا لە خەڵک دەکەین کە لە هەمبەر ئەم دۆسیە بێدەنگ نەبن و هەروەهاش داوا لە بەرپرسانی ئەمنیی وڵات دەکەین کە هەرچی زووترە ئەو چالاکانە ئازاد بکرێت و کۆتایی بە گوشار بۆ سەر دڵسۆزانی نیشتمان بهێنرێت، چون درێژەی ئەم ڕەوتە ئاکامێکی باشی نابێت.

دامەزراوەی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی زاگرۆس
٨ی جۆزەردانی ٢٧١٩ی کوردی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …