پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

جیهان

ئێران‌و گروپی پێنج زێدەیەك گەیشتنە رێككەوتن

پاش ساڵانێكی زۆر ململانێی نێوان كۆماری ئیسلامیی‌و گروپی پێنج زێدەیەك، دوو لایەن پاش وتووێژێكی بەردەوام گەیشتنە رێككەوتن. جان كری وتی، كۆماری ئیسلامیی دەڵێت ئێمە بە شوێن بەدەستهێنانی چەك ناوكیی نین، بۆیە بۆمان ئاسانە كە بە كۆمەڵگای جیهانیی نیشان بدەین كە چالاكیە ناوكیەكانمان ئاشتیخوازانەیە. بەم پێیە كۆماری ئیسلامیی دەبێ ئەوە نیشان بدات كە دامەزراوەی ئاوی قورسی ئەراك بە هیچ شێوەیەك لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

لانیکه‌م 40 کوژراو له هێرشێکی ئاسمانی له حه‌له‌ب

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌مه هه‌واڵی هێرشێکی ئاسمانیی هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شاری حه‌له‌ب له باکووری ده‌مشق بڵاو بووه‌وه که له ئاکامیدا لانیکه‌م 40 که‌س کوژران که به‌شێکی به‌رچاویان خه‌ڵکی مه‌ده‌نی‌و ژن‌و منداڵن. به وته‌ی ئه‌و ڕاپۆرته له زاری هه‌واڵده‌ریی رۆیته‌رزه‌وه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان چاودێری مافی مرۆڤی سوری ڕایگه‌یاندووه لانیکه‌م 29 که‌س له کوژراوانی هێرشی ئه‌مڕۆی حه‌له‌ب ژن‌و منداڵن. ناوبراو هه‌روه‌ها هه‌واڵی …

زۆرتر بخوێنەوە »

شه‌ش گرووپی ئیسلامیی توندڕه‌و له سوریه یه‌کیان گرت

دوێنێ هه‌ینی به‌ره‌یه‌ک که پێکهاته‌ی شه‌ش گرووپی توندڕه‌وی ئیسلامییه له سوریه، خۆیان به ناوی ‘به‌ره‌ی ئیسلامی’ ڕاگه‌یاند. به‌پێی ڕاپۆرتێکی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره شه‌ش گروپی ئیسلامی خۆیان ڕاگه‌یاندووه‌و که‌سێک به ناوی ‘ئه‌حمه‌د عیسا شێخ’ سه‌رۆکایه‌تییان ده‌کات. هه‌موو ئه‌م گرووپانه پێشینه‌ی کاری توندوتیژییان هه‌یه‌و تاوانباره به ڕفاندن‌و کوشتنی هاوڵاتیان‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له گه‌‌ڵ هه‌ردوو ئه‌رته‌شی ئازادی سوریه‌و چه‌کداره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌دو خه‌ڵکی ئاسایی، هه‌روه‌ها جێگری …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەكانی ژێنێڤ درێژەی هەیە

لە كاتێكدا كە چاوەڕوان دەكرا وتووێژەكانی ئێران‌و گروپی پێنج زێدە یەك رۆژی هەینی رابردوو كۆتایی پێ بێت، هەوڵی لایەنەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر بەرنامەی ناوكیی كۆماری ئیسلامیی درێژەی هەیە‌و لەم نێوەدا ئەمڕۆ شەممە 2ی سەرماوەز هەواڵی پەیوەست بوونی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەم وتووێژانە بڵاو بووەوە. گرێنگترین لەمپەرەكانی بەردەم پرسی ناوكیی ئێران، مەسەلەی درێژەدانی دامەزراندنی ریاكتۆری ئاوی قورسی لە ئەراك‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

فه‌رانسه ڕوو له کۆماری ئیسلامی: قبوڵی ناکه‌ین

هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتوێژی ژنێڤ له سه‌ر که‌یسی ئه‌تۆمیی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه خامنه‌یی بۆ جارێکی تر هێرشی کردووه‌ته سه‌ر ئیسراییل‌و ڕایگه‌یاندووه بنه‌مای ئه‌و وڵاته تێک چوو‌ه‌و مه‌حکوومه به له‌ناوچوون. سه‌ره‌تای دانیشتنی ٥+١ که نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێکرد له که‌شوهه‌وایه‌کی ئاڵۆزتر له کۆبوونه‌وه‌ی پێشوو به‌ڕێوه‌چوو. قسه‌کانی خامنه‌یی له سه‌ر ئیسراییل‌و کاردانه‌وه‌ی فه‌رانسه وه‌ک ئه‌ندامێکی کاریگه‌ری وتووێژه‌کان هۆکاری ئه‌و گرژییه بوون. ئه‌وه یه‌که‌مجاره …

زۆرتر بخوێنەوە »

یه‌کێتیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئاسیاو ئافریقا دامه‌زرا

دوێنێ سێشه‌مه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر کۆتایی هات به دامه‌زراندنی یه‌کێتیی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئاسیاو ئافریقا.  ئه‌مه یه‌که‌م جاره یه‌کێتیی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئاسیاو ئافریقا  دابمه‌زرێت‌، کۆنگره‌ی یه‌کێتییه‌‌که بۆ ماوه‌ی 4 ڕۆژ له  16تا 19/11/2013 به‌رده‌وام بووه‌. یه‌که‌م کۆنگره‌ی ڕۆژناه‌نووسانی ئاسیاو ئافریقا به به‌شداریی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌و دوو قاڕه‌یه به‌ێوه‌چووه، به‌ڵام ئێران که مێژوویه‌کی دیاری له ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌یه به‌شداریی کۆنگره‌که‌ی نه‌کردووه.  له باشووری کوردستانه‌وه ‘ره‌حمان …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئه‌لقاعیده به‌رپرسایه‌تیی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌یرووتی گرته ئه‌ستۆ

نیوه‌ڕۆی دوێنێ سێشه‌مه له نزیک باڵیۆزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی له به‌یروت پایته‌ختی لوبنان دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ڕوویدا‌و له ئاکامیدا لانیکه‌م 169 که‌س کوژران‌و بریندار بوون. یه‌کێک له‌ کوژراوه‌کان به‌رپـرسی کاروباری ڕۆشنبیری باڵیۆزخانه‌که‌‌یه‌‌. ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان 23 کوژراوو 146 برینداره‌و بارودۆخی هه‌ندێ له برینداران مه‌ترسیداره. سه‌رچاوه‌یه‌کی له ئاسایشی لوبنان به‌ ئاژانسی ئا‌سۆشێیتێدپـرێسی ڕاگه‌یاندووه: نیوه‌ڕۆی سێشه‌مه‌ که‌سێکی خۆکوژ که ماتۆرسکیلێـتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو په‌رله‌مانتاری عێراقی بە زیندانی هه‌تاهه‌تایی مەحکوم کران

 دادگاى تاوانه‌كانى عێراق، به‌تاوانى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆر، حوكمى زیندانیكردنى هه‌تاهه‌تایی بۆ دوو په‌رله‌مانتارى پێشووى عیراق سه‌ر به‌ به‌ره‌ى ته‌وافق ده‌ركرد، هاوكات دادگاى ته‌میزی دیاله‌، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى پارێزگارى دیاله‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى باقووبه‌ به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى، په‌سندكرد.  كه‌ناڵى ئاسمانى عیراقیه‌، له‌هه‌واڵێیكیدا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌:” دادگا حوكمى زیندانیكردنى هه‌تاهه‌تایی بۆ دوو په‌رله‌مانتارى پێشوو به‌تاوانى ئه‌نجامدانى تیرۆر ده‌ركرد”. دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ عه‌بدولناسر جه‌نابى‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

سێ ئەكتەری فیلمی پشیلە ئێرانیەكانی قوبادی كوژران

لە رووداوێكی دڵتەزێن سێ ئەكتەری سەرەكیی لە فیلمی پشیلە ئێرانیەكان لە بەرهەمەكانی بەهمەن قوبادی دەرهێنەری بەناوبانگی كورد لە شاری نیۆیۆرك كوژران. لە چەند رۆژی رابردوو لە ناوچەی باشووری ویلیام زێیرگی بروكلین لە شاری نیۆیۆركی ئەمریكا، سێ ئەكتەری سەرەكیی فیلمی كەس ئاگای لە پشیلە ئێرانیەكان نیە، بە ناوەكانی سروش فەرازمەند، ئارش فەرازمەند‌و عەلی ئەسكەندەریان لە لایەن هاوڕێیەكی مۆزیكی فیلمی سەگە زەردەكان …

زۆرتر بخوێنەوە »

دوری لسینگ نووسەری گەورەی كوردستانیی بریتانیایی ماڵئاوایی لە ژیانكرد

دوریس لسینگ یەكێك لە بە پێگەترین نووسەرانی بریتانیایی‌و براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیی، لە تەمەنی 94 ساڵی لە شاری لەندن ماڵئاوایی لە ژیانكرد. كۆمەڵێك پرسی كۆمەڵایەتیی وەك رەگەزپەرستی‌و مافی ژنان پێگەیەكی تایبەتیی لە نێو بەرهەمەكانی ئەم نووسەرەدا بوو. دووریس لسینگ سەر بە كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان چاوی بە ژیان هەڵێناو لە وڵاتی زیمبابۆ گەورە بووە. دایكی لسینگ پەرستار‌و باوكی ئەفسەری ئەرتشی …

زۆرتر بخوێنەوە »

فەڕانسە گوشارەكان بۆسەر ئێران زۆرتر دەكات

فرانسوا ئۆلاند سەرۆك كۆماری فەڕانسە رۆژی یەكشەممە 26ی خەزەڵوەر لە یەكەمین سەردانی رەسمی خۆی بۆ ئیسرائیل بە رێبەرانی ئەو وڵاتەی راگەیاند، فەڕانسە بوونی ئێرانی ناوكیی قبووڵ ناكات‌و لەمبارەوە وەك هاوڕێی ئیسرائیل دەمێنێتەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، ئێمە تا ئەو كاتەی لێمان روون نەبێت كە مەبەستی كۆماری ئیسلامیی لە بەرنامەی ناوكیی چیە، لەسەر هەڵوێستی خۆی دەمێنێتەوە. شیمۆن پرێز سەرۆك كۆماری ئیسرائیل پاش …

زۆرتر بخوێنەوە »

هه‌ڕه‌شه له ‘لویه جه‌رگه’ی ئه‌فغانستان ده‌کرێت

له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ له کاتی به‌ستنی بیسته‌مین لویه جه‌رگه (کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌شایرو پێکهاته‌کانی ئه‌فغانستان) ناکۆکیی نێوان سێناتۆره‌کان‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تاڵه‌بان له به‌شداربووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه په‌ره‌ده‌سێنێت.  دوایین دانیشتنه‌کانی پێش لویه جه‌رگه که له حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستیپێکردووه ناکۆکی نێوان سێناتۆره‌کانی به خۆوه بینیوه‌و به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌ندامانی پارلمانی ئه‌فغانستان پێیان وابووه به‌ڕێوه‌بردنی لویه  جه‌رگه به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی په‌یماننامه‌ی ستراتێژیکی کابول_ واشینگتۆن کارێکی زیاده‌یه‌و خه‌رجێکی زۆر …

زۆرتر بخوێنەوە »

گه‌رده‌لوولی هایان هه‌زاران كەسی لە فلیپین كردە قوربانی

له‌ سه‌ختترین گه‌رده‌لوولی مێژووی فلیپیندا، گه‌رده‌لوولی (هایان) زیانێكی گیانی و ماڵیی زۆری به‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یاند، به‌تایبه‌ت هه‌رێمی لیتی به‌زۆری وێران و خاپوور بووه‌. سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی فلیپین ئاشكرایانكرد: گه‌رده‌لوولی هایان زۆربه‌ی ئه‌و شارانه‌ی قووت داوه‌ كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا و به‌هۆیه‌وه‌ 10 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌نێوان 70% بۆ 80%ی یه‌كێك له‌ هه‌رێمه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ناوی (لیتی) …

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆبوونەوەی ئامادەکاریی بۆ ژنێڤ ٢ بەڕێوەچوو

جێگری سکرتێری گشتی UN بۆ کاروباری سیاسی و نوێنەری یەكێتی عەرەبی و UN بۆ قەیرانی سوریا، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکی و روسی كۆبوونەوە ئەو کۆبوونەوەیە کە لە نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ ئەنجامدرا، ئیبراھیمی و فەلتمان لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا و وێنداری شارمان بەرپرسی کاروباری سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دیداریانکرد. بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەوان لەگەڵ نوێنەرانی ئەندامە …

زۆرتر بخوێنەوە »