دادگاى تاوانه‌كانى عێراق، به‌تاوانى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆر، حوكمى زیندانیكردنى هه‌تاهه‌تایی بۆ دوو په‌رله‌مانتارى پێشووى عیراق سه‌ر به به‌ره‌ى ته‌وافق ده‌ركرد، هاوكات دادگاى ته‌میزی دیاله، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى پارێزگارى دیاله‌و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى باقووبه به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى، په‌سندكرد.
كه‌ناڵى ئاسمانى عیراقیه، له‌هه‌واڵێیكیدا بڵاویكرده‌وه، كه:” دادگا حوكمى زیندانیكردنى هه‌تاهه‌تایی بۆ دوو په‌رله‌مانتارى پێشوو به‌تاوانى ئه‌نجامدانى تیرۆر ده‌ركرد”.
دوو په‌رله‌مانتاره‌كه بریتین له هه‌ریه‌ك له عه‌بدولناسر جه‌نابى‌و عومه‌ر عه‌بدولستار كه‌ربولى.
پێشتر، عه‌بدولناسر جه‌نابى، په‌رله‌مانتارى هه‌ڵاتوو و وته‌بێژى فه‌رمى ” بزووتنه‌وه‌ى ته‌وحید و جیهاد و ته‌حریر” له (23ى ئابى 2011) ئاشكرایكرد، كه به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ عیزه‌ت دوورى، ئه‌میندارى گشتى حزبى به‌عسى قه‌ده‌غه‌كراو، ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ى چه‌كداریان له‌ناو خاكى عیراق دژ به‌هێزه‌كانى ئه‌مریكا، ئه‌نجامداوه.