رێبەری یەكگرتووی نیشتمانیی سووریە، گروپی سەرەكی نەیارانی بەشار ئەسەد، لەگەڵ نەبیل عەرەبی سكرتێری گشتیی یەكیەتی عەرەب لە قاهیرە وتووێژێكیان ئەنجامدا. ئەم چاوپێكەوتنە لە كاتی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكیەتی عەرەب لە ماوەی ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی خەزەڵوەر بەڕێوەچوو. بڕیارە لە كۆبوونەوەی قاهیرە دۆخی سووریەو كۆبوونەوەی ئاشتیی كە هەوڵدەدات لە ماوەی مانگی داهاتوو لە ژێنۆ بەڕێوە بچێت، بدرێتە بەر باسو لێكۆڵینەوە. بورهان غەلیون لە ئەندامانی باڵای یەكگرتووی نیشتمانی سووریە بە هەواڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێسی راگەیاند، لە بابەت بەشداریی لە كۆنفڕانسی ژێنۆ، ئەم گروپە لە لایەن یەكیەتی عەرەب لەژێر هیچ جۆرە گوشارێكدا نیە. حیسام مالە یەكێكی دیكە لە ئەندامانی یەكگرتووی نەیارانی بەشار ئەسەد وتی، خواستەكانی ئەوان لە كۆوبونەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە رادەگەیەندرێت كە لەوانە، راگرتنی بۆردومانە ئاسمانیەكان، ئازادكردنی زیندانیانی سیاسییو كۆتایی هێنان بە گەمارۆی بەشێك لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕشگێڕانە.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …