سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

کۆبوونەوەی ئامادەکاریی بۆ ژنێڤ ٢ بەڕێوەچوو

جێگری سکرتێری گشتی UN بۆ کاروباری سیاسی و نوێنەری یەكێتی عەرەبی و UN بۆ قەیرانی سوریا، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکی و روسی كۆبوونەوە
ئەو کۆبوونەوەیە کە لە نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ ئەنجامدرا، ئیبراھیمی و فەلتمان لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا و وێنداری شارمان بەرپرسی کاروباری سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دیداریانکرد.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەوان لەگەڵ نوێنەرانی ئەندامە ھەمیشەییەکانی ئەنجومەنی ئاسایش کۆببنەوە. کۆبوونەوەی سێیەمیش وڵاتانی دراوسێی سوریا بەشداریی تێدا دەکەن.

فەرەیدون سنرلی ئۆغڵو بەناوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرۆکایەتی شاندی تورکی دەکات. لەناو شاندەکە عومەر ئۆنھۆن راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیای تێدایە.

چاوەڕی دەکرێ کۆبوونەوەکان مەسەلەی بەروار و ئەندامانی کۆنفڕانسی جنێڤ ٢ تاوتۆ بکات. لەوبارەیەوە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بانگەشە دەکات:” ئەگەر گرەنتی نەدرێ کە قۆناغی گواستنەوە بەبێ ئەسەد بەڕێوە ەدەچێ، بەشداریی لە کۆبوونەوەکە ناکەین”.
لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکانیشدا حەفتەی رابردوو ئیبراھیمی سەردانی ھەریەک لە تورکیا، سوریا و وڵاتانی تری ناوچەکەی کرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.