دوێنێ هه‌ینی به‌ره‌یه‌ک که پێکهاته‌ی شه‌ش گرووپی توندڕه‌وی ئیسلامییه له سوریه، خۆیان به ناوی ‘به‌ره‌ی ئیسلامی’ ڕاگه‌یاند. به‌پێی ڕاپۆرتێکی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره شه‌ش گروپی ئیسلامی خۆیان ڕاگه‌یاندووه‌و که‌سێک به ناوی ‘ئه‌حمه‌د عیسا شێخ’ سه‌رۆکایه‌تییان ده‌کات. هه‌موو ئه‌م گرووپانه پێشینه‌ی کاری توندوتیژییان هه‌یه‌و تاوانباره به ڕفاندن‌و کوشتنی هاوڵاتیانو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌رته‌شی ئازادی سوریه‌و چه‌کداره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌دو خه‌ڵکی ئاسایی، هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆکی به‌ره‌ی ئیسلامی پێشتر له ڕیزه‌کانی ئه‌لقاعیده که‌سێکی چالاک بووه. ‘هه‌ڵۆکانی شام’، ‘سه‌ربزێوانی شام’، ‘له‌شکری هه‌ق’و ‘ئه‌رته‌شی ئیسلامی’، چووار باڵی سه‌ره‌کیی پێکهێنه‌ری ئه‌م بهرهیهنو شاره‌زایانی ئه‌منی پێیان وایه ژماره‌یان تا 45هه‌زار که‌س ده‌بێت.
هه‌ر له‌م مانگهداو له ئاکامی ناکۆکییه‌کانی نێوان ئیسلامیه‌کانی عێراق‌و سوریه، تۆڕی نێودهڵهوتیی ئه‌لقاعیده به سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شام‌و عێراق(داعش)ی به فه‌رمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و به‌ره‌ی نوسره (جبهه النصره) به شێوه‌ی تایبه‌تی ده‌ستنیشان کرا بۆ درێژه‌دان به شه‌ڕ له ڕۆژاوای کوردستان‌و دژ به هێزه‌کانی په‌یه‌ده.
له ڕۆژانی ڕابردوودا ناکۆکیی نێوان ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان له سوریه به شێوازێکی تر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و هه‌ریه‌که له داعش‌و به‌ره‌ی نوسره له چه‌ند شوێندا پێکیاندا داوه. پێده‌چیت به ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌ی ئیسلامیش ناکۆکییه‌کان زیاتر په‌ره‌بسێنێت.
وێنه: AFP