سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ئێران‌و گروپی پێنج زێدەیەك گەیشتنە رێككەوتن

پاش ساڵانێكی زۆر ململانێی نێوان كۆماری ئیسلامیی‌و گروپی پێنج زێدەیەك، دوو لایەن پاش وتووێژێكی بەردەوام گەیشتنە رێككەوتن. جان كری وتی، كۆماری ئیسلامیی دەڵێت ئێمە بە شوێن بەدەستهێنانی چەك ناوكیی نین، بۆیە بۆمان ئاسانە كە بە كۆمەڵگای جیهانیی نیشان بدەین كە چالاكیە ناوكیەكانمان ئاشتیخوازانەیە. بەم پێیە كۆماری ئیسلامیی دەبێ ئەوە نیشان بدات كە دامەزراوەی ئاوی قورسی ئەراك بە هیچ شێوەیەك لە نێو بەرنامەیەكی ناوكییدا نیە. جان كری لە وڵامدانەوە بە واشینتۆن پۆست سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندیەكانی ئەمریكا‌و ئێران وتی، تەنیا مەبەستی ئێمە ئەوەیە كە دڵنیا بین كۆماری ئیسلامیی چەكی ناوكی بەدەست ناهێنێت‌و ئێمەش بەم دڵنیاییەوە ژێنێڤ بەجێ دێڵین. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، چیدی ئێران هیچ دامەزراوەیەكی ناوكیی درووست ناكات‌و سانتریفیوژی نوێ بەرهەم ناهێنێت. ئەمە لە حاڵێكدایە، ئەم رێككەوتننامە نەیوتووە ئێران مافی پیتاندنی نیە. لەم بەڵگە تەنیا ئاماژە بە گەڵاڵەی ئاستی پیتاندن‌و بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئێران كراوە كە ئەویش لە ژێر چاودێریی ئێن پی تی ئەنجام دەدرێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.