چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دوری لسینگ نووسەری گەورەی كوردستانیی بریتانیایی ماڵئاوایی لە ژیانكرد

دوریس لسینگ یەكێك لە بە پێگەترین نووسەرانی بریتانیایی‌و براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیی، لە تەمەنی 94 ساڵی لە شاری لەندن ماڵئاوایی لە ژیانكرد. كۆمەڵێك پرسی كۆمەڵایەتیی وەك رەگەزپەرستی‌و مافی ژنان پێگەیەكی تایبەتیی لە نێو بەرهەمەكانی ئەم نووسەرەدا بوو. دووریس لسینگ سەر بە كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان چاوی بە ژیان هەڵێناو لە وڵاتی زیمبابۆ گەورە بووە. دایكی لسینگ پەرستار‌و باوكی ئەفسەری ئەرتشی بریتانیا بوو كە پاش خانەنشین بوون بە هۆی برینداربوون لە شەڕی یەكەمی جیهانی یەكەم، لە بانكێك لە شاری كرماشان خەریكی كاركردن بوو. ناوبراو لە رۆمانەكەیدا بە ناوی (دفتر یادداشت طلایی )  لە ساڵی 1962 كە زۆربەی خوێنەران بە باشترین رۆمانی لسینگ ناوی لێدەبەن، باسی لە مەسەلە‌و گرفتەكانی ژنان كردووە‌و هاوكات ئەم رۆمانە بە یەكێك لە بەرهەمە سەرەكیەكانی ئەدەبیاتی فێمێنیستی دێتەئەژمار. لسینگ خاوەنی زیاتر لە 40 رۆمانە‌و لە تەمەنی 88 ساڵیدا خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبی وەرگرت. لە بەرهەمەكانی ئەم نووسەر بە ناوبانگە كوردستانیەی خەڵك كرماشان دەتوانین ئاماژە بە ( دفتر یادداشت طلایی, ازدواج موفق, گرسنگی, ترنم علفزار, خاطرات یک نجات یافته و تابستان پیش از تاریکی بكەین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.