دوێنێ شه‌مه هه‌واڵنێرییه‌کان بڵاویان کرده‌وه کۆنترۆڵی شاری فه‌لوجه له باکووری به‌غدا له ده‌ستی هێزه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ده‌رچووه. ده‌رچوونی کۆنترۆڵی فه‌لوجه له ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌کانی به‌غدا دوای کۆکردنه‌وه‌ی چادری ناڕازییانی سونی دێت که دژ به حکومه‌تی نوری مالکی له‌و شاره هه‌ڵیاندابوو. به گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌کان داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی له عێراق‌و شام) سه‌ر به تۆڕی ئه‌لقاعیده ئه‌م هه‌له‌ی قۆستووه‌ته‌وه‌و دوای په‌ره‌سه‌ندنی …
زۆرتر بخوێنەوە »جیهان
هاواری توندوتیژیی دژ به ژن گه‌یشته فه‌یسبوک
ژنێکی ئامریکایی خه‌ڵکی ناوچه‌ی کێنتاکی دوای ئه‌وه‌ی روبه‌روی توندوتیژیی جه‌سته‌یی بووه‌وه له ڕێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆیه‌وه له فه‌سیبوک داوای هاوکاریی له پۆلیس کرد. سوزان ستێیسی ناوی ئه‌و ژنه‌یه که دوای لێدانی له لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه، دوێنێ هه‌ینی وێنه‌ی ده‌موچاوی خوێناوڵی خۆی له سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌سیبوک بڵاو کرده‌وه‌و داوای یارمه‌تیی کرد، دابه‌دوای ئه‌وه وێنه‌که‌ی له چه‌ند هه‌واڵنێریشدا بڵاو بووه‌وه. هاوسه‌ری سوزاه …
زۆرتر بخوێنەوە »له عه‌ره‌بستان یه‌که‌مین ده‌فته‌ری پارێزه‌ری ژن کرایه‌وه
له عه‌ره‌بستان ژنێکی تر ده‌فته‌ری پارێزه‌ریی کرده‌وه. به‌یان زه‌هران ناوی ئه‌و ژنه عه‌ره‌بستانییه‌یه که حه‌فته‌ی رابردوو توانی ده‌فته‌ری پارێزه‌ریی خۆی له‌و وڵاته بکاته‌وه. زه‌هران سێیه‌مین ژنی عه‌ره‌بستانییه که توانیویه‌تی له ماوه‌ی رابردوودا ده‌فته‌ری پارێزه‌ری بکاته‌وه. ئه‌و ژنه پارێزه‌ره به راگه‌یاندنه‌کانی وتووه که مه‌به‌ست له چالاکیی ئه‌و به‌ته‌نیا گرتنه ئه‌ستۆی که‌یسی ژنان نییه، به‌ڵکه ئه‌یه‌وێت له زۆربه‌ی بواره‌کان وه‌ک یاسای دادوه‌ریی …
زۆرتر بخوێنەوە »سووریە: بە یارمەتی ئێران‌و روسیە‌و چین دەگەینە سەركەوتن
سەرۆك وەزیرانی سووریە رایگەیاند، وڵاتەكەی بە یارمەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، رووسیە‌و چین بەرەو سەركەوتنێكی گەورەی دیپلۆماتیك هەنگاو دەنێت. ناوبراو ئاماژەی بە مافی هەڵوەشاندنەوەی رووسیە‌و چین لە شورای ئەمنیەت لە بابەت سەركەوتنەكانیان كرد. وائێل ئەلحلقی سەرۆك وەزیرانی سووریە رۆژی سێشەممە 10ی بەفرانبار وتی، پەیوەندیەكانی سوریە‌و ئێران لە ئاستێكی باشدایە‌و ئەم پەیوەندیانە هاوكات لەگەڵ دۆستانی دیكەی ئەندام لە گروپی ناسراو بە پێنج …
زۆرتر بخوێنەوە »عێراق: 2013 توند‌وتیژترین دەورەی 5 ساڵی رابردوو
رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رۆژی چوارشەممە 11ی بەفرانبەر بە دەركردنی راپۆرتێك رایگەیاند، وڵاتی عێراق لە ماوەی ساڵی 2013 توند‌وتیژترین دەورەی پێنج ساڵی رابردووی خۆی تێپەڕاندووە كە تێیدا 8 هەزارو 900 كەس كوژراون. هەیئەتی نێردراوی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەغدا رایگەیاند، ساڵی 2013 حەوت هەزارو 818 شارۆمەند لە عێراق كوژراون كە بە ئەژماری هێزەئەمنیەتیەكانی عێراق ئەم رێژە دەگاتە 8 هەزارو 868 كەس. نیكۆلای ملادنۆف …
زۆرتر بخوێنەوە »گرنگترین رووداوه پێشبینی کراوه‌کانی جیهان له ساڵی نوێ‌دا
به گوێره‌ی پێشبینی‌و پلانه‌کان، ساڵی 2014 کۆمه‌ڵێک رووداوی گرنگ به خۆوه ده‌بینێت که برێتیه له‌و رووداوانه: (ژانویه) 05/01/2014 (به‌نگلادش): هه‌ڵبژاردنی پارلمان 22/01/2014: کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر پرسی سوریه له ژنێڤ (فێبریه‌و مارس) 02/02/2014: هه‌ڵبژاردنی پارلمان له تایله‌ند 7-23/02/2014: د‌ستپێکردنی ئۆله‌مپیکی زستانه‌ی سوچی له روسیه فێبریه‌و مارسی 2014: هه‌ڵبژاردنی پارلمانیی میسر (ئا‌پریل) ئاپریلی 2014: هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له ئافریقای باشوور 05/04/2014: هه‌ڵبژاردنی …
زۆرتر بخوێنەوە »سەردانی گروپی پەرلەمانی بریتانیا بۆ ئێران
لە شاری لەندەن راگەیەندراوە گروپی پەرلەمانی بریتانیا پێكهاتوو لە چوار یاسادانەری ئەو وڵاتە لەسەر داوای گروپی هاوڕێیەتی ئێران‌و بریتانیا لە مەجلیسی شورای ئیسلامی، هەفتەی داهاتوو سەردانی ئێران دەكەن. ئەم گروپە لە مەودای 16 تا 20ی بەفرانبار سەردانی ئێران دەكەن‌و جەك ئێسترا كە ئەندامی هەیئەتی پەرلەمانی بریتانیا‌و وەزیری پێشوو و نوێنەری مەجلیسی گشتی لە حیزبی كرێكارە، لەم سەفەرەدا بەشدارە. تەلەفیزیۆنی ئینگلیزی …
زۆرتر بخوێنەوە »كوژرانی 70 هەواڵنێر لە ساڵی رابردوو
بە پێی ئاماری رێكخراوی پشتگیری لە رۆژنامەنووسان لە ماوەی ساڵی رابردوو 70 هەواڵنێر لە وڵاتانی جۆراوجۆر لە كاتی چالاكی‌و رووماڵكردنی رووداوەكان كوژراون كە دوو لەسەر سێی ئەو رووداوانە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوەتە ئاراوە. كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنووسان كە مقەڕەكەی لە نیۆیۆركە، رۆژی دووشەممە 9ی بەفرانبار بە بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك رایگەیاندووە 36 لەسەدی ئەو هەواڵنێرانە كە كوژرانیان تەئیدكراوە، لە جەریانی رووبەڕوبوونەوەی …
زۆرتر بخوێنەوە »ئێعدامی 7 بەرپرسی پایەبەرزی كورەی باكوور
رۆژنامەی جونگ ئانگ ئیلبو رایگەیاند، 7 كەس لە ئەفسەرانی پایەبەرزی دەوڵەتی كورەی باكوور هاوڕێ لەگەڵ خزمی نزیكی كیم جونگ ئون رێبەری ئەو وڵاتە كە كەسی ژمارە دوو لە ساختاری دەسەڵات بوو ئێعدامكراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی فەڕانسە، ئاژانسی هەواڵنێریی كورەی باكوور 13 دێسامبر رایگەیاندبوو كە جانگ سونگ تانك بە هۆی هەوڵدان بۆ رووخانی دەوڵەت ئێعدامكراوە. بە وتەی رۆژنامەی جونگ ئانگ …
زۆرتر بخوێنەوە »چین: ئۆردوگاكانی كاری زۆرە ملێ هەڵوەشانەوە
كۆماری خەڵقی چین لە درێژەی ئەو بەڵێنانەی كە شی جین پینگ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامی چاكسازی دابووی، بە شێوەی رەسمی كار لە ئۆردوگاكانی كاری زۆرەملێیان كۆتایی پێهێنا. هەواڵنێریی رەسمی چین شین هوا ئەمڕۆ شەممە 7ی بەفرانبار رایگەیاند، كۆمیتەی هەمیشەیی كۆنگرەی خەڵقی چین پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی بەڵگە‌و پرسە یاساییەكانی تایبەت بە ئۆردوگاكانی كاری زۆرەملێ كە بۆ بارهێنانەوە بەكار دەهێنران قبووڵكرد. …
زۆرتر بخوێنەوە »ئەردۆغان 10 وەزیری كابینەكەی گۆڕی
لەپاش دەستلەكاركێشانەوەی ژمارەیەك لە وەزیرەكان، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا دە كەس لە وەزیرانی كابینەكەی خۆی گۆڕی. ئەردۆغان پاش دیدارێك لەگەڵ عەبدوڵا گویل، سەرۆك كۆمار‌و وەرگرتنی رەزامەندی ئەو، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لە ئەنكەرە ناوی 10 كە لە وەزیرانی نوێی كابینەكەی راگەیاند. سێ كە لەو وەزیرانەی ناویان لە دۆسیەی گەندەڵی دارایی توركیادا هاتبوو رۆژی چوارشەممە دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان راگەیاند‌و 7 وەزیر‌و جێگری …
زۆرتر بخوێنەوە »سێ وەزیری دەوڵەتی توركیا دەستیان لەكار كێشایەوە
بەهۆی ئاشكرابوونی گەندەڵی گەورەی دارایی لە حكومەتی توركیا، سێ وەزیری ئەو وڵاتە دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان لەپۆستەكانیان راگەیاند. باس لەوەش دەكرێت سێ ئێرانی دەستیان لەگەندەڵییە ئابورییەكانی توركیادا هەیە. ئەمرۆ چوارشەممە دوو وەزیری ئابوریی‌و ناوخۆی توركیا، دوای ئەوەی كوڕەكانیان بە تۆمەتی بەرتیل و گەندەڵی دەستگیركران،دەستیان لەكار كێشایەوە. زەفەر چاڵەیان، وەزیری ئابووری توركیا لە بەیاننامەیەكی نووسراودا دەستلەكاركێشانەوەكەی خۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا: “زۆر …
زۆرتر بخوێنەوە »میخاییل کڵاشینکۆڤ، کۆچی دوایی کرد.
دیزاینێرو داهێنه‌ری چه‌کی کڵاشینکۆف، میخاییل کڵاشینکۆڤ له ته‌مه‌نی 94ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. چه‌کی کڵاشینکۆڤ ناسراو به AK-47 له ساڵی 1942 بۆ خزمه‌تی زیاتریی هێزی چه‌کداریی سۆڤیه‌ت داهێنراو دواتر له هه‌موو جیهاندا بڵاو بووه‌وه. تایبه‌تمه‌ندیی سووک بوون، به‌کارهێنان له ته‌ڕایی‌و وشکایی‌و کردنه‌وه‌و به‌ستنه‌وهی خێرا وای له کڵاشینکۆڤ کردووه له ماوه‌ی داهێنانیدا باشترین‌و به‌کارهێنراوترین چه‌کی سووک بێت له هه‌موو جیهاندا. له ساڵی …
زۆرتر بخوێنەوە »232 ملیۆن كۆچبەر لە ساڵی 2013دا وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە
18ی دێسامبر، رۆژی جیهانی كۆچبه‌رانه‌و بەپێی ئامارەكان ساڵی 2013ی زایینی زۆرترین ژمارەی كۆچبەران تۆمار كراوە. به‌پێی دوایین ئاماری به‌ڕێوە به‌رایه‌تی به‌شی ئابوری و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، (232) ملیۆن كۆچبه‌ر له جیهاندا له ساڵی 2013 تۆماركراون، كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته له‌سه‌دا 3.2 دانیشتوانی هه‌مو جیهان. به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا نزیكه‌ی دو له‌سه‌ر سێی هه‌مو كۆچبه‌رانی جیهان له‌خۆ …
زۆرتر بخوێنەوە »فڕاندنی شێر له لایه‌ن بوفالۆوه
بوفالۆیه‌ک له ئافریقای باشوور شێرێک هه‌ڵده‌دات. دوای ئه‌وه‌ی شێرێک له پارکی نه‌ته‌وه‌یی کروگێری ئافریقای باشوور هێرش ده‌کاته سه‌ڕ بوفالۆیه‌ک‌و ده‌یه‌وێ ڕاوی بکات، بوفالۆیه‌کی تر هه‌ڵمه‌تی بۆ شێره‌که برد‌و به شاخه‌کانی شێره‌که‌ی فڕێ‌دا. ئه‌م ڤیدیۆیه دیمه‌نێکی نایابه له پێچه‌وانه‌ی ڕێسای ڕاو، هاوکات له پڕبینه‌رترین ڤیدیۆکانی مانگی ڕابردوو بووه له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان به تایبه‌ت یوتیوب.
زۆرتر بخوێنەوە »دوو پەنابەری كورد کەوتنە بەر لێدانی پۆلیسی یونان
دوو پەنابەری كوردی رۆژهەڵات سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 13ی دێسامبری 2013 بە ناوەكانی یەحیا محەمەدی‌و محەممەد موسەوی فەر پاش ئەوەی هەوڵیاندا خۆیان لە ئیدارەیەكی پۆلیس لە یونان بە ناوی ئێكسانتی دەرباز بكەن لە لایەن پۆلیسەوە دەسبەسەرو كەوتنەبەر لێدانێكی توند. ئێستاكە دۆخی جەستەیی یەحیا محەمەدی نالەبارە‌و ناوبراویان گواستوتەوە بۆ نەخۆشخانە. مەدرەسەی پۆلیسی ئێكسانتی یەكێك لە كەمپەكانی شوێنی راگرتنی پەنابەرانە كە زۆرتر خۆی …
زۆرتر بخوێنەوە »