دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

چین: ئۆردوگاكانی كاری زۆرە ملێ هەڵوەشانەوە

كۆماری خەڵقی چین لە درێژەی ئەو بەڵێنانەی كە شی جین پینگ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامی چاكسازی دابووی، بە شێوەی رەسمی كار لە ئۆردوگاكانی كاری زۆرەملێیان كۆتایی پێهێنا.

هەواڵنێریی رەسمی چین شین هوا ئەمڕۆ شەممە 7ی بەفرانبار رایگەیاند، كۆمیتەی هەمیشەیی كۆنگرەی خەڵقی چین پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی بەڵگە‌و پرسە یاساییەكانی تایبەت بە ئۆردوگاكانی كاری زۆرەملێ كە بۆ بارهێنانەوە بەكار دەهێنران قبووڵكرد. هاوكات ئەو كۆمیتەیە پشتگریی لەو یاسایە كرد بە مەبەستی بوونی منداڵی زۆرتر بۆ بنەماڵەكان. رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی كەمتر لە دوو هەفتە لەوەپێش لە راگەیاندنێكدا پرسیاری ئەوەی كردبوو، ئایا وەلانانی ئەو ئۆردوگایانە تەنیا بە مانای وەلانانی سیستەمێكی سەركوتگەر‌و دانانی سیستەمێكی نوێی داپڵۆسینە؟
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ خۆشحاڵیی خۆی بە بۆنەی هەڵوەشاندنەوەی ئۆردوگاكانی كاری زۆرەملێ لە چین دەربڕیی‌و هاوكات وتی، پێویستە چیدی ئەم سیستەمە بە گشتی وەلابنرێت.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.