پێنج شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2023

دوو پەنابەری كورد کەوتنە بەر لێدانی پۆلیسی یونان

دوو پەنابەری كوردی رۆژهەڵات سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 13ی دێسامبری 2013 بە ناوەكانی یەحیا محەمەدی‌و محەممەد موسەوی فەر پاش ئەوەی هەوڵیاندا خۆیان لە ئیدارەیەكی پۆلیس لە یونان بە ناوی ئێكسانتی دەرباز بكەن لە لایەن پۆلیسەوە دەسبەسەرو كەوتنەبەر لێدانێكی توند.

ئێستاكە دۆخی جەستەیی یەحیا محەمەدی نالەبارە‌و ناوبراویان گواستوتەوە بۆ نەخۆشخانە. مەدرەسەی پۆلیسی ئێكسانتی یەكێك لە كەمپەكانی شوێنی راگرتنی پەنابەرانە كە زۆرتر خۆی لە شێوەی زیندانێك دەبینێتەوە. دۆخی نالەباری ئەو كەمپە‌و گوێنەدان بە خواستی پەنابەران‌و نەبوونی هیچ زانیاریەك لە بابەت چۆنیەتی دۆخی ناو كەمپەكە كێشەیەكی گەورەی پەنابەران لەو كەمپە‌و شوێنەكانی دیكەی راگرتنی پەنابەرانە.

یونان لە ماوەی ساڵانی رابردوو وەكوو پردێكی نێوان ئاسیا‌و ئوروپا بوەتە شوێنێك بۆ تێپەڕبوونی ئەو پەنابەرانەی كە لە دۆخی نالەباری وڵاتەكەیان ویستوویانە لەوێوە خۆیان بگەیەننە وڵاتێكی ئوروپایی.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.