دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

كوژرانی 70 هەواڵنێر لە ساڵی رابردوو

بە پێی ئاماری رێكخراوی پشتگیری لە رۆژنامەنووسان لە ماوەی ساڵی رابردوو 70 هەواڵنێر لە وڵاتانی جۆراوجۆر لە كاتی چالاكی‌و رووماڵكردنی رووداوەكان كوژراون كە دوو لەسەر سێی ئەو رووداوانە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوەتە ئاراوە.

كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنووسان كە مقەڕەكەی لە نیۆیۆركە، رۆژی دووشەممە 9ی بەفرانبار بە بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك رایگەیاندووە 36 لەسەدی ئەو هەواڵنێرانە كە كوژرانیان تەئیدكراوە، لە جەریانی رووبەڕوبوونەوەی دوو لایەن كوژراون‌و 20 لەسەدی دیكەشیان لە جەریانی ئەنجامدانی مەئموریەتی مەترسیدار گیانیان لەدەستداوە. هاوكات لە ماوەی ساڵی رابردوو لانیكەم 60 هەواڵنێر لە سووریە رفێندراون. بە پێی ئاماری كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنووسان، ساڵەكانی 2009‌و 2012 خراپترین ساڵەكان بووە كە تێیدا 74 هەواڵنێر لە كاتی

رووماڵكردنی هەواڵ كوژراون. كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنووسان لە ساڵی 1992 بنكەیەكی بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لە بابەت كوژرانی هەواڵنێران لە سەرتاسەری جیهان پێكهێناوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.