دوو شه‌ممه‌ 26 شوبات 2024

عێراق: 2013 توندوتیژترین دەورەی 5 ساڵی رابردوو

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رۆژی چوارشەممە 11ی بەفرانبەر بە دەركردنی راپۆرتێك رایگەیاند، وڵاتی عێراق لە ماوەی ساڵی 2013 توندوتیژترین دەورەی پێنج ساڵی رابردووی خۆی تێپەڕاندووە كە تێیدا 8 هەزارو 900 كەس كوژراون.

هەیئەتی نێردراوی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەغدا رایگەیاند، ساڵی 2013 حەوت هەزارو 818 شارۆمەند لە عێراق كوژراون كە بە ئەژماری هێزەئەمنیەتیەكانی عێراق ئەم رێژە دەگاتە 8 هەزارو 868 كەس.

نیكۆلای ملادنۆف نێردراوی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەغدا نیگەرانی قووڵی خۆی لەمەڕ پەرەگرتنی ئاماری كوژراوەكان لە عێراق لە ماوەی ساڵی رابردوو دەربڕیی.
ناوبراو تەئكیدی كردەوە كاربەدەستانی عێراقی پێویستە بنەمای ئەم توندوتیژیانە بناسن‌و لە رێگەی هێوركردنەوەیدا هەنگاو بنێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.