دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

میخاییل کڵاشینکۆڤ، کۆچی دوایی کرد.

دیزاینێرو داهێنه‌ری چه‌کی کڵاشینکۆف، میخاییل کڵاشینکۆڤ له ته‌مه‌نی 94ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

چه‌کی کڵاشینکۆڤ ناسراو به AK-47  له ساڵی 1942 بۆ خزمه‌تی زیاتریی هێزی چه‌کداریی سۆڤیه‌ت داهێنراو دواتر له هه‌موو جیهاندا بڵاو بووه‌وه.

تایبه‌تمه‌ندیی سووک بوون، به‌کارهێنان له ته‌ڕایی‌و وشکایی‌و کردنه‌وه‌و به‌ستنه‌وهی خێرا وای له کڵاشینکۆڤ کردووه له ماوه‌ی داهێنانیدا باشترین‌و به‌کارهێنراوترین چه‌کی سووک بێت له هه‌موو جیهاندا.

له ساڵی 1950وه چه‌کی کڵاشینکۆڤ له زۆربه‌ی شۆڕش‌و وڵاته‌کاندا به فه‌رمی ناسراوه‌و به شێوه‌ی به‌ربڵاو سوودی لێ وه‌رگیراوه.

میخاییل کاڵشینکۆڤ له‌دایکبووی 10نۆڤامبری 1919ی باکووری ڕوسیه‌‌و دوای برینداربوونی له هێرشی روسیه بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاڵمانی نازی بریندار بوو له نه‌خۆشخانه‌دا بیرۆکه‌ی دروستکردنی چه‌کێکی نوێ له نێوان MP-44و M1grand لای دروست بوو که دواتر به ناوی خۆیه‌وه تۆمار کرا.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.