شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

جیهان

رێكخراوی نێودەوڵەتی: ئێران فریوكارانە لە گەمارۆكان خۆی دەرباز دەكات

گروپی تایبەت بە چاودێریكردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكیدا رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەكی فریوكارانە لە حاڵی خۆدەربازكردن لە گەمارۆكانە. هەواڵنێریی رۆیتێرز رۆژی دووشەممە 22ی گوڵان لە هەواڵێكی تایبەتدا دوایین راپۆرتی ئەو گروپەی كە بەرپرسایەتی چاودێریكردن بەسەر گەمارۆكانی سەر ئێرانی لەئەستۆیە نووسیویەتی، هەوڵەكانی ئێران لە بواری دابینكردنی نایاسایی كەرەسەی تایبەت بە بواری ناوكی‌و مووشەكی تا رادەیەك كەم بوەتەوە بەڵام درێژەی هەیە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

خوڕەم ئابادی لوڕستان لە ریزی 20 شاری ئالوودەی جیهاندایە

لە دوایین ریزبەندی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی، ناوی خوڕەم ئاباد لە نێوان 20 شاری ئالوودەی جیهاندا دەبینرێت. رێكخراوی تەندروستی جیهانیی ماوەیەك لەوەپێش ناوی ئالوودەترین شارەكانی جیهانی بڵاوكردەوە كە تێیدا ناوی خوڕەم ئاباد ناوەندی پارێزگای لوڕستانی تێدایە. ئەمە یەكەمین جار نیە كە شارەكانی ناو ئێران لە نێوان ئالوودەترین شارەكانی جیهاندان، بەڵكوو ساڵی رابردووش شاری ئەهواز لە ریزی ئالوودەترین شارەكانی جیهاندا بووەو هۆكارەكەشی …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر پەرلەمانی ئوروپا

بڕیارە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو 18ی گوڵان، هاوپشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران كە پێكهاتووە لە چەندین رێكخراوو ناوەند، كۆوبونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە بەردەم پەرلەمانی ئوروپا بەڕێوەببات‌و مەبەست لەم كۆبوونەوەش ناڕەزایەتی دژی ئێعدام‌و لێدان‌و سووكایەتی بە بەندكراوانی سیاسی لە ئێران راگەیەندراوە. هاوپشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاندووە، هاوكات لەگەڵ نەرمی نواندنی كۆماری ئیسلامی بەرانبەر رۆژئاوا‌و زلهێزەكان، بەڵام دەسبەسەركردنی بەربڵاوی شارۆمەندانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

چین‌و روسیه مانۆڕی هاوبه‌شی سه‌ربازیی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن

وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین رایگه‌یاندووه هێزه ده‌ریاییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌و ئه‌رته‌شی روسیه له نێوان 20 بۆ 30ی ئه‌م مانگه (مه‌ی) له که‌ناراوه‌کانی شاری شانگهای مانۆڕێکی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

زۆرتر بخوێنەوە »

رۆژێک دوای خۆکاندیدکردنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د، ناوه‌ڕاستی ده‌مشق هاوه‌نباران کرا

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه به هاوه‌ن هێرش کرایه سه‌ر ناوچه‌ی شێعه‌نشینی شه‌قور له ناوه‌ڕاستی دیمه‌شق‌و له ئاکامیدا لانیکه‌م 12که‌س کوژران‌و 50که‌سیش بریندار بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

43کوژراوو 11بریندار ئاکامی پێکدادانی تاڵیبان‌و پۆلیسی ئه‌فغانستان

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه پارێزگاری په‌کتیا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند له پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربازی له ناوچه‌ی زیرۆک‌ی ئه‌و پارێزگایه 43ئه‌ندامی گروپی تاڵیبان کوژراون‌و 11 که‌سی تر بریندار کراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئه‌لقاعیده ده‌ست به چالاکی ده‌کاته‌وه

ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رۆکی ئه‌لقاعیده له وتووێژێکی نوێیدا له‌گه‌ڵ باڵی راگه‌یاندنی رێکخراوه‌که داوا له موسڵمانان‌و موجاهیدین ده‌کات به مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ دیله‌کانیان له به‌ندیخانه‌کانی وڵاتانی رۆژاوا ده‌ست به رفاندنی هاوڵاتیانی ئه‌مریکی بکه‌نه‌وه.

زۆرتر بخوێنەوە »

له تورکیه که‌مپه‌ینی ‘قاچت کۆبکه‌ره‌وه، جێگه‌ی من ته‌سک مه‌که’ راگه‌یه‌نرا

ژماره‌یه‌ک له ژنانی چالاکی تورکیه حه‌فته‌ی رابردوو که‌مپه‌ینێکیان دژ به ئازاری جه‌سته‌یی له ناو پاس‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان پێکهێناوه‌‌و ئه‌مڕۆش چه‌ند هه‌ڵسوڕاوی مافه‌کانی ژنان له ئوروپا پشتریی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌که‌یان کردووه.

زۆرتر بخوێنەوە »

فه‌تح‌و حه‌ماس رێکه‌وتن؛ ئه‌مریکاو ئیسراییل هه‌ڵوێستیان گرت

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌کیی فه‌له‌ستینی دوێنێ چوارشه‌مه رێکه‌وتنێکیان له پێناو ئاشتیی نه‌ته‌وه‌یی پێکهێنا، هه‌ریه‌که له ئه‌مریکاو ئیسراییل ره‌خنه‌یان له رێکه‌وتنه‌که گرت‌و لێدوانی هاوشێوه‌یان دا.

زۆرتر بخوێنەوە »

گۆڕه‌پانی ته‌قسیم له یه‌کی ئه‌یاردا داده‌خرێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 3گوڵان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له درێژه‌ی وتارێکی له په‌رله‌مانی تورکیا، له وڵامی به‌ڕێوه‌چوونی جه‌ژنی یه‌کی ئه‌یاری کرێکاران له گۆڕه‌پانی ته‌قسیم‌ی ئه‌سته‌نبول رایگه‌یاندووه به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه ناده‌ن که‌س یه‌کی ئه‌یار له‌و شوێنه به‌ڕێوه‌ ببات.

زۆرتر بخوێنەوە »