پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌مموز 2024

تورکیه بۆ یه‌که‌م جار ددانی نا به کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌رمه‌نیه‌کاندا

له 99ه‌مین ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌رمه‌نییه‌کاندا، بۆیه‌که‌م جار ده‌سه‌ڵاتی تورکیه ددانی به‌و رووداوه مێژوویه‌دا نا.
له ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌رمه‌نیه‌کان له تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته سه‌ره‌خۆشیی له گه‌لی ئه‌رمه‌نیی کردو رایگه‌یاندووه: ‘به‌شداریکردن لەگەڵ ئەرمەنییەكان لە یادكردنەوەی ئەو ئازارانەی رووبەڕوویان بووەتەوە، ئەركێكی مرۆییە’.

سەرۆكوەزیرانی توركیا له‌ په‌یامه‌که‌‌یدا وتوویه‌تی: “هیوادارم ئەو ئەرمەنییانەی لەمیانی ئەو بارودۆخەی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا رووی لە ناوچەكە كرد گیانیان لەدەستدا، بە ئارامی بنوون”، هەروەها سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی نەوەكانیان كرد”.

به پێی به‌ڵگه مێژووییه‌کان کۆمه‌ڵێک تورکی ره‌گه‌زپه‌ره‌ست که له ناو داموده‌زگای عوسمانیدا ده‌سه‌ڵاتیان بووه ساڵی 1915 بڕیاریاندا ئه‌رمه‌نییه‌کانی ئه‌و وڵاته له ناو ببه‌ن که ژماره‌یان نزیکه‌ی 2ملیۆن که‌س بووه. له‌و ژماره‌یه پیاوانی ته‌مه‌ن 15 بۆ 50ساڵ براونه‌ته سوپاو ئوردوگاکانی کاری زۆره‌ملێ‌و ئه‌ویتریان له چه‌ند قۆناغی زینده‌به‌چاڵ کراون که ژماره‌یان لانیکه‌م 1.5ملیۆن که‌سه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.