پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

فه‌تح‌و حه‌ماس رێکه‌وتن؛ ئه‌مریکاو ئیسراییل هه‌ڵوێستیان گرت

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌کیی فه‌له‌ستینی دوێنێ چوارشه‌مه رێکه‌وتنێکیان له پێناو ئاشتیی نه‌ته‌وه‌یی پێکهێنا، هه‌ریه‌که له ئه‌مریکاو ئیسراییل ره‌خنه‌یان له رێکه‌وتنه‌که گرت‌و لێدوانی هاوشێوه‌یان دا.ئه‌مریکا که خۆی به خاوه‌ن پلانی چاره‌سه‌ریی مه‌سه‌له‌ی عه‌ره‌ب-ئیسراییل ده‌زانێت، ئه‌م رێکه‌وتنه نیگه‌رانی کردووه‌و کاتژێرێک دوای راگه‌یاندنی رێکه‌وتنه‌که به فه‌رمی له رێگه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه‌وه ره‌خنه‌کانی ئاراسته کرد.

له کاردانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا هاتووه: ‘ئه‌م رێکه‌وتنه ده‌توانێت به شێوه‌ی جدی نه‌ک هه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا، به‌ڵکوو هه‌موو لایه‌نێک تووشی کێشه بکات، که له ماوه‌ی رابردوودا له هه‌وڵی سه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بوون.’

ره‌خنه‌ی ئه‌مریکا روو له رێکخراوی حه‌ماس‌ه که به شێوه‌ی راسته‌وخۆو ئاشکرا توندوتیژیی سه‌ربازی به فه‌رمی ده‌ناسێت. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پێداگریی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌ی ده‌کاته‌وه دژ به هه‌رچه‌شنه شێوازێکی توندوتیژی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان به ئیسراییل.

هاوکات به‌شی یارمه‌تییه ێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌نای ئه‌مریکا رایگه‌یاندووه دوور نییه ئه‌و رێکه‌وتنه نه‌بێته هۆی بڕینی یارمه‌تیی ساڵانه‌ی ئه‌مریکا بۆ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی که بڕی 500ملیۆن دۆلاره.

ئیسراییلیش له کاردانه‌وه‌ی فه‌رمیدا رێکه‌وتنه‌که به پێشێلکاریی دژ به به‌ڵێنی فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌زانێت له پێناو پاراستنی ئاسایش‌و ئارامیی هاوڵاتییانی ئیسراییل. له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا پێکدادانی زۆر له نێوان حه‌ماس‌و هێزه‌کانی ئیسراییل روویداوه‌و ئه‌و رێکخراوه چه‌ند جار به‌رپرسایه‌تیی هێرش بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی سڤیلی ئیسراییلی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
جیاوازییه‌کانی نێوان فه‌تح‌و حه‌ماس دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2006 که بووه هۆی سه‌رکه‌وتنی حه‌ماس په‌ره‌ی سه‌ندبوو، تا ئه‌وه‌یکه به رێکه‌وتنی دوێنێیاندا ئه‌مریکاو ئیسراییلیان تووشی شۆک کرد.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.