پێنج شه‌ممه‌ 25 ته‌مموز 2024

له تورکیه که‌مپه‌ینی ‘قاچت کۆبکه‌ره‌وه، جێگه‌ی من ته‌سک مه‌که’ راگه‌یه‌نرا

ژماره‌یه‌ک له ژنانی چالاکی تورکیه حه‌فته‌ی رابردوو که‌مپه‌ینێکیان دژ به ئازاری جه‌سته‌یی له ناو پاس‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان پێکهێناوه‌‌و ئه‌مڕۆش چه‌ند هه‌ڵسوڕاوی مافه‌کانی ژنان له ئوروپا پشتریی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌که‌یان کردووه.که‌مپه‌ینه‌که دوای ئه‌وه پێکهاتووه که ژماره‌یه‌ک له رێکخراوه‌کانی ژنان سکاڵای ئه‌وه‌یان پێ گه‌یشتووه که به‌شێک له پیاوان له ناو باس‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی ئه‌و وڵاته قاچیان به‌شێوه‌یه‌کی نائاسایی‌و زیاتر له شوێنی ته‌رخانکراو بۆ یه‌ک که‌س بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و به‌وجۆره ده‌بنه هۆی ئازاردانی ژنان له‌ناو هێڵه‌کانی گواستنه‌وه‌ی گشتیی بووه‌ته بابه‌تێکی باوو ئاسایی.

هه‌واڵد‌ه‌ریی فه‌ره‌نسا له‌و پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاندووه که‌مپه‌ینه‌که به دروشمی ‘قاچه‌کانت کۆ بکه‌‌ره‌وه‌، جێگه‌‌ی من ته‌سک مه‌که’ به هه‌ڵواسینی پۆسته‌رو بڵاوکردنه‌وه‌ی بروشور له شوێنه گشتییه‌کان هه‌وڵیان داوه پێش به‌و پیاوانه بگرن که به‌و شێوه‌یه ئازاری ژنان ئه‌ده‌ن.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.