سەرچاوەیەك لە نەیارانی رژیمی ئەسەد ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی سەرماوەزی 1392 رایانگەیاند، گروپێكی چەكداری نەناسراو بە هێرش بۆسەر مقەڕی شوێنی راگرتنی بەڵگەكانی پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ لە سوریە، خاتوو رۆزان زەیتوونە پارێزەی حقووقی‌و چالاكی مافی مرۆڤ‌و سەرۆكی تیمی بەدواداچوونی پێشێلكردنی مافی مرۆڤیان رفاند. رۆزان زەیتوونە یەكێك لە چالاكانی مافی مرۆڤی سوریەیە كە بە هۆی چالاكیە بەربڵاوەكانی لە ئاستی بەرگری لە ئازادیی رادەربڕین …
زۆرتر بخوێنەوە »جیهان
له ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا، ڕێز له ماندێلا ده‌گیرێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 10 دێسامبر ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له نێڵسن ماندێلا له ستادیۆمی ژوهانسبورگی ئافریقای باشوور به‌ڕێوه‌بچێت. ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له به‌ناوبانگترین سه‌رۆک کۆماری زیندانی سیاسیی جیهان له ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی بووه‌و به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کان ئه‌مڕۆ ده‌یان هه‌زار که‌س‌و له‌وانه سه‌دان که‌سایه‌تیی دیاری سیاسی‌و کولتووری له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا به‌شدار د‌ه‌بن. بان کی مون سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئامریکا، …
زۆرتر بخوێنەوە »له ئوکراین په‌یکه‌ری لێنین تێکشکێنرا
له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به ده‌وڵه‌تی کیێف، خۆپیشانده‌ران ئه‌مڕۆ په‌یکه‌ری لێنین‌یان له گۆڕه‌پانی بێساراباسکا هێنایه خوارو تێکشکاند. خۆپیشاندانه‌کانی ئوکراین دوای واژۆنه‌کردنی گرێبه‌ستی ئابووری له گه‌ڵ یه‌کێتیی ئوروپا دێت له لایه‌ن ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته به قازانجی ڕوسیه. خۆپیشانده‌ران له ئوکراین دژ به بێکاری‌و هه‌ژاری له‌و وڵاته‌و دوای ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان گرێبه‌ستی ئابووری له گه‌ڵ ئوروپا واژۆ نه‌کرد ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و ئه‌مڕۆ …
زۆرتر بخوێنەوە »پەرلەمانی تایلەند هەڵوەشایەوە
لە درێژەی نائارامیەكان لە بانكۆك پێتەختی وڵاتی تایلەند، ئینگلاك شیناواترا سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ دووشەممە 18ی سەرماوەز رایگەیاند، پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە‌و بەمزووانە هەڵبژاردنێكی بەپەلە بەڕێوە دەبەن. بڕیاری خاتوو شیناواترا پاش ئەوە هات كە سەرجەم نوێنەرانی نەیاری دەوڵەت لە پەرلەمان دەستیان لەكار كێشایەوە‌و گروپی نەیاران رایانگەیاند، رۆژی دووشەممە بەرەو مقەڕی سەرۆك وەزیران رێپێوانێك ئەنجام دەدەن. نەیارانی خاتوو شیناواترا ناوبراویان بەوە …
زۆرتر بخوێنەوە »شیمۆن پرێز: لە بابەت چاوپێكەوتنی روحانی كێشەیەكمان نیە
شیمۆن پرێز سەرۆك كۆماری ئیسرائیل ئەمڕۆ یەكشەممە لە وتووێژێكدا رایگەیاند، هیچ كێشەیەكیان لە بابەت چاوپێكەوتنی روحانی نیە. بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی ئیسرائیلیی جروزالم، شیمۆن پرێز لە كۆنفڕانسی تیجارەتی جیهانی لە تێلاویو بە سی ئێن ئێنی راگەیاند، ئێران‌و ئیسرائیل دوژمنی یەكتر نین‌و تێلاویو وەكوو واشینتۆن پێی باشە گرفتی بەرنامەی ناوكیی لە رێگەی ئاشتیخوازانە‌و وتووێژەوە چارەسەر بكرێت. شیمۆن پرێز لە هەمانكاتدا ئاماژەی …
زۆرتر بخوێنەوە »ویلیا‌م هیگ: پێویستە ئەسەد دەسەڵات بەجێبێڵێت
دوو رۆژ لەوە پێش ویلیا‌م هیگ وەزیری كاروباری دەرەوەی بریتانیا، لە كۆنفڕانسێكی هەواڵنێریی لە كوەیت رایگەیاند، دۆزینەوەی رێگە چارەی ئاشتیخوازانە لە سوریا تەنیا بە وەلانانی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات مسۆگەر دەبێت. وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە چاوپێكەوتن لەگەڵ شێخ سەباح خالید هاوتای كوەیتی خۆی باسی لەوە كرد، ئێمە بڕوامان بەوە هەیە كە تەنیا بە رۆیشتنی بەشار ئەسەد مەجالی ئەوە هەیە كێشەكان …
زۆرتر بخوێنەوە »له ئه‌فغانستان دژ به وشه‌ی ئه‌فغانستان خۆپیشاندان کرا
ئه‌و ئه‌فغانستییانه‌ی که ئه‌فغانی نین، ئه‌مڕ شه‌مه له کابول دژ به‌و شته‌ی به خۆسه‌پاندنی ئه‌فغانییه‌کان‌و سووکایه‌تی پێکردنیان ناویان بردووه خۆپیشاندنیان کرد. کابول پرێس له‌و باره‌وه ده‌نووسێت: خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن ئه‌وان ئه‌فغانی نین‌و ئه‌فغانی واته په‌شتون، هه‌روه‌ها خوازیاری لێپرسینه له‌و که‌سانه بوون که ئه‌فغانه‌کان ده‌که‌نه باڵاده‌ست‌و ناسنامه‌ی گه‌له جیاوازه‌کان ئه‌سڕنه‌وه. به وته‌ی ئه‌و راپۆرته وشه‌ی ئه‌فغانستان ناوێکه که له سه‌ده‌ی 19ی زایینییه‌وه‌و …
زۆرتر بخوێنەوە »دێرینترین کاسه‌سه‌ری مرۆڤ دۆزرایه‌وه
دوێنێ چوارشه‌مه هه‌واڵی ئاشکرابوونی کاسه‌سه‌رێک بڵاوبووه‌وه که مێژووی بۆ 400،000 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و چه‌ند لایه‌نی نهێنیی مێژووی مرۆڤ‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئاشکرا ده‌کات. له‌و باره‌وه ماڵپه‌ڕی بی‌بی‌بی ئینگلیسی بڵاوی کرده‌وه زانایان دێرینترین ماده‌ی ژێنێتیکییان له مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌کاندا دۆزییه‌وه. ماتیاس مایێرو هاوکاره‌کانی DNA یه‌کی میتۆکێندرییان له کاسه‌سه‌رێکی 400،000 ساڵ پێش ئێسته ده‌رهێناوه که ده‌رکه‌وته‌یه‌کی گه‌وره‌یه له مێژووی دێریینناسیی مرۆڤدا. زانایان ئه‌و کاسه‌سه‌ره‌یان له …
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران هه‌ڵوێستی ڕوونی له‌سه‌ر ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌منییه‌تی ئه‌فغانستان نییه
دوێنێ سێشه‌مه مه‌رزیه ئه‌فخه‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کاردانه‌وه‌یه‌کدا له به‌رامبه‌ر واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌منیه‌تیی نێوان کابول‌و واشینگتۆن، لۆمه‌ی ئه‌فغانه‌کانی کرد‌و ڕایگه‌یاند واژۆکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌ی له قازانجی ئه‌فغانستاندا نییه. شایانی باسه ماوه‌یه‌ک پێش ئێسته‌و له درێژه‌ی لویه جه‌رگه‌ی ئه‌فغانستان که کۆنفرانسێکی به‌ربڵاوه‌و هه‌رچه‌ند ساڵ جارێک سه‌رجه‌م لایه‌نه ئه‌فغانییه‌کان له خۆ ده‌گرێت بڕیاری واژۆکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه درا. حامد کارزای سه‌رۆک کۆماری …
زۆرتر بخوێنەوە »سه‌رده‌شت له هۆڵه‌نده
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌مه 10 سه‌رماوه‌ز لیژنه‌یه‌ک به نوێنه‌وایه‌تیی قوربانیانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت به‌ره‌و لاهای هۆڵه‌ند به‌ڕێکه‌وت تا له هه‌ژده‌یه‌مین دانیشتنی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌که شیمیاییه‌کان له و وڵاته به‌شداری بکات. به پێی هه‌واڵێک له‌م پێوه‌ندییه‌دا، لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی قوربانیانی سه‌رده‌شت برێتین له ساڵح عه‌زیزپور ئه‌قده‌م (جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن)، ڕه‌حیم که‌ریمی ڕاد (ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌ن)، دوکتور ئه‌سعه‌د ئه‌رسه‌لان (به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌نجومه‌ن)و شه‌ونم شێخی …
زۆرتر بخوێنەوە »توندوتیژی له عێراق به‌رده‌وامه
ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز چه‌ند ناوچه‌ی جیاوازی عێراقی گرته‌وه که زیاترینی برێتی بوو له 8 ته‌قینه‌وه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین. هێرشه خۆکوژییه‌کان له عێراق به‌م دواییانه ڕووی له زیادبوون کردووه‌و له ئاکامیدا زیانێکی به‌رده‌وام له ڕه‌وتی گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌م وڵاته که‌وتووه. له‌و باره‌وه ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوک ڕایگه‌یاند له شه‌پۆلی ئه‌مڕۆی توندوتیژییه‌کاندا ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین واته تکریت به مه‌به‌ستی کوژرانی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌و شاره …
زۆرتر بخوێنەوە »سەرۆك وەزیرانی لێتۆنی دەستی لە كار كێشایەوە
والدیس دۆمبرۆفسكیس سەرۆك وەزیرانی لێتۆنی لە پاش هاتنەئارای رووداوی رووخانی بانی فروشگایەكی ئەو وڵاتە كە هەفتەی رابردوو بووە هۆی مەرگی 54 كەس، دەستی لە پۆستەكەی خۆی كێشایەوە. ئەم دەست لەكار كێشانەوە ئاستی ئاڵۆزیە سیاسیەكانی ئەم وڵاتە لە ناوچەی بالتیك كە بڕیارە مانگی ژانویەی داهاتوو بە یەكیەتیی ئوروپا پەیوەست بێت زیاد دەكات. لێتۆنی كە لە ساڵی 2008 بەسەر قەیرانێكی قووڵی ماڵی …
زۆرتر بخوێنەوە »بێرلۆسكۆنی لە مەجلیسی سەنای ئیتالیا دەركرا
نوێنەری مەجلیسی سەنای ئیتالیا، سیلۆیۆ بێرلۆسكۆنی سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتەی لە سەنا دەكرد‌و بەمشێوە ناوبراو بە هۆی مەحكوومیەتی پێشووی قەزایی خۆی لە بابەت دۆسیەیەكی گەورەی نەدانی ماڵیات، مافی ئەوەی نیە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەشداریی بكات. بێرلۆسكۆنی لە كۆبوونەوەی لایەنگرانی خۆیدا لە رۆم پێتەختی ئیتالیا رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژی ماتەمینی دێمۆكراسیە. پێشتر دادگایەك لە میلان سیلۆیۆ بێرلۆسكۆنی لە دۆسیەیەكی نەدانی …
زۆرتر بخوێنەوە »وڵاتێکی ئافریقایی ئایینی ئیسلامی قه‌ده‌غه کرد
ده‌وڵه‌تی ئانگۆلا ڕایگه‌یاندووه ئیسلام وه‌ک ئایین قبوڵ ناکات‌و هه‌ر بابه‌تێک پێوه‌ندیی به‌و دینه‌وه بێت ڕه‌د ده‌کاته‌وه. هۆکاری سه‌ره‌کیی قه‌ده‌غه‌کردنی ئیسلام له ئانگۆلا ‘یاسایی نه‌بوونی داب‌و نه‌ریتی موسڵمانه‌کان’ ڕاگه‌یه‌نراوه. ئانگۆلا وڵاتێکی ئافریقاییه‌و تا پێش قه‌ده‌غه‌کردنی ئیسلام دینی که‌مایه‌تییه‌کان له‌و وڵاته ئازاد بووه. له‌دوای قه‌ده‌غه‌کردنی ئیسلامه‌وه له ئانگۆلا زۆربه‌ی مزگه‌وته‌کان له‌و وڵاته داخراون‌و ڕوخاون. کاربه‌ده‌ستانی ئانگۆلا ڕایان گه‌یاندووه ئه‌و کاره‌یان وه‌ک دژکرده‌وه‌یه‌ک …
زۆرتر بخوێنەوە »كوژرانی 15 كەس لە تەقینەوەیەكی دەمشق
بە پێی راپۆرتەكانی تەلەفیزیۆنی سووریە، ئەمڕۆ سێشەممە 5ی سەرماوەز 15 كەس لە تەقینەوەی بۆمبێك لە دەمشق كوژران. بە پێی ئەم هەواڵە، زیاتر لە 30 كەس لە ئاكامی ئەم تەقینەوە بە توندی برینداركراون. ئەم بۆمبە كە لە وێستگەی ئوتوبوسێك لە رۆژئاوای دەمشق تەقییەوە هاوكات لەگەڵ ئەوەیكە سەرجەم 45 قوربانیی لێكەوتەوە، خەسارێكی زۆری بە دەوروبەری شوێنی تەقینەوەكە گەیاند.
زۆرتر بخوێنەوە »بەشێك لە ناوەرۆكی رێككەوتننامەكەی ئێران‌و گروپی پێنج زێدەیەك
بە پێی رێككەوتننامەی سیاسیی نێوان وەزیرانی كاروباری دەرەوەی ئێران‌و گروپی پێنج زێدە یەك، ئەمریكا، روسیە، چین، فەڕانسە، ئاڵمان‌و بریتانیا، بە بەشداری‌و هاوئاهەنگی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتی ئوروپا دەوڵەتانی لایەنی وتووێژ بەڵێنیان دا. كۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: یەكەم: تا شەش مانگی داهاتوو هیچ گەمارۆیەكی نوێی دیكە لە بابەت بەرنامەی ناوكیی نەخرێتە سەر ئێران. دووهەم: هەناردەی نەوتی ئێران لەوە زیاتر بەرتەسك نەكرێتەوە …
زۆرتر بخوێنەوە »