له ئوکراین په‌یکه‌ری لێنین تێکشکێنرا

له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به ده‌وڵه‌تی کیێف، خۆپیشانده‌ران ئه‌مڕۆ په‌یکه‌ری لێنین‌یان له گۆڕه‌پانی بێساراباسکا هێنایه خوارو تێکشکاند.

خۆپیشاندانه‌کانی ئوکراین دوای واژۆنه‌کردنی گرێبه‌ستی ئابووری له گه‌ڵ یه‌کێتیی ئوروپا دێت له لایه‌ن ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته‌ به قازانجی ڕوسیه.

خۆپیشانده‌ران له ئوکراین دژ به بێکاری‌و هه‌ژاری له‌و وڵاته‌و دوای ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان گرێبه‌ستی ئابووری له گه‌ڵ ئوروپا واژۆ نه‌کرد ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و ئه‌مڕۆ له کاردانه‌وه به حزبی ده‌سه‌ڵاتدار په‌یکه‌ری لێنین یان تێکشکاند که هێمایه‌ک بوو له نزیکیی ئوکراین به ڕوسیه.

هه‌واڵنێڕییه‌کان بڵاویان کردووه‌ته‌وه دوای تێکشکاندنی په‌یکه‌ری لێنێن، پۆلیسی کیێف له گۆڕه‌پانه‌که ئاماده بووه‌و بڵاوه‌ی به خۆپیشانده‌ران کردووه. ئه‌وه دووه‌م جاره په‌یکه‌ری لێنین له‌و گۆڕه‌پانه تێک بشکێنرێت، پێشترو پاش تێکشکاندنی له لایه‌ن کۆمۆنیسته‌کانی ئۆکراینه‌وه نۆژه‌ن کرابووه‌وه.

ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ سه‌رۆکی ‘حزبی ناوچه‌کان‌’ له حزبه هاوپه‌یمانه‌کانی کۆمۆنیسته‌کانی ئوکراینه.

وێنه: cnn

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.