ده‌وڵه‌تی ئانگۆلا ڕایگه‌یاندووه ئیسلام وه‌ک ئایین قبوڵ ناکات‌و هه‌ر بابه‌تێک پێوه‌ندیی به‌و دینه‌وه بێت ڕه‌د ده‌کاته‌وه. هۆکاری سه‌ره‌کیی قه‌ده‌غه‌کردنی ئیسلام له ئانگۆلا ‘یاسایی نه‌بوونی داب‌و نه‌ریتی موسڵمانه‌کان’ ڕاگه‌یه‌نراوه. ئانگۆلا وڵاتێکی ئافریقاییه‌و تا پێش قه‌ده‌غه‌کردنی ئیسلام دینی که‌مایه‌تییه‌کان له‌و وڵاته ئازاد بووه.
له‌دوای قه‌ده‌غه‌کردنی ئیسلامه‌وه له ئانگۆلا زۆربه‌ی مزگه‌وته‌کان له‌و وڵاته داخراون‌و ڕوخاون. کاربه‌ده‌ستانی ئانگۆلا ڕایان گه‌یاندووه ئه‌و کاره‌یان وه‌ک دژکرده‌وه‌یه‌ک به په‌ره‌سه‌ندنی گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان له‌و وڵاته ئه‌نجام داوه.
ئانگۆلا وڵاتێکی 20 ملیۆن که‌سییه‌و له‌و ژماره‌یه له سه‌دا 95 ی مه‌سیحین. ده‌وترێت له‌و وڵاته نزیکه‌ی 100 هه‌زار موسڵمان ده‌ژی که زیاتر په‌نابه‌ری ئافریقایی‌و لوبنانین. جگه له ئایینی ئیسلام 190 ئایین‌و ورده‌ئایینی تر له ئانگۆلا قه‌ده‌غه کراوه‌و ئانگۆلا یه‌که‌م وڵاته له ئافریقا ئیسلامی قه‌ده‌غه کردبێت.
تا ئێسته هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی موسڵمانه‌کان‌و توندوتیژییه‌ک به‌دوای ڕووخاندنی مزگه‌وته‌کان نه‌هاتووه‌ته ئاراوه.
وێنه: ڕووخاندنی مزگه‌وت له ئانگۆلا، ئینتێرنێت.