لە درێژەی نائارامیەكان لە بانكۆك پێتەختی وڵاتی تایلەند، ئینگلاك شیناواترا سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ دووشەممە 18ی سەرماوەز رایگەیاند، پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵدەوەشێنێتەوەو بەمزووانە هەڵبژاردنێكی بەپەلە بەڕێوە دەبەن.
بڕیاری خاتوو شیناواترا پاش ئەوە هات كە سەرجەم نوێنەرانی نەیاری دەوڵەت لە پەرلەمان دەستیان لەكار كێشایەوەو گروپی نەیاران رایانگەیاند، رۆژی دووشەممە بەرەو مقەڕی سەرۆك وەزیران رێپێوانێك ئەنجام دەدەن. نەیارانی خاتوو شیناواترا ناوبراویان بەوە تاوانبار كردووە كە بوەتە دەستەچیلەی براكەی تاكسین شیناواترا.