شیمۆن پرێز: لە بابەت چاوپێكەوتنی روحانی كێشەیەكمان نیە

شیمۆن پرێز سەرۆك كۆماری ئیسرائیل ئەمڕۆ یەكشەممە لە وتووێژێكدا رایگەیاند، هیچ كێشەیەكیان لە بابەت چاوپێكەوتنی روحانی نیە. بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی ئیسرائیلیی جروزالم، شیمۆن پرێز لە كۆنفڕانسی تیجارەتی جیهانی لە تێلاویو بە سی ئێن ئێنی راگەیاند، ئێران‌و ئیسرائیل دوژمنی یەكتر نین‌و تێلاویو وەكوو واشینتۆن پێی باشە گرفتی بەرنامەی ناوكیی لە رێگەی ئاشتیخوازانە‌و وتووێژەوە چارەسەر بكرێت.

شیمۆن پرێز لە هەمانكاتدا ئاماژەی بەوەدا، گومانی هەیە كە روحانی بتوانێت بەڵێنەكانی جێبەجێ بكات. ناوبراو ئەوەی رەتكردەوە كە ئیسرائیل لە بەرانبەر كۆماری ئیسلامیی پەراوێز كەوتووە‌و وتی، هاوپشتیەكی گەورەی جیهانیی بۆ پێشگرتن لە بەدەستهێنانی چەكی ناوكیی لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.