دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

ویلیام هیگ: پێویستە ئەسەد دەسەڵات بەجێبێڵێت

دوو رۆژ لەوە پێش ویلیام هیگ وەزیری كاروباری دەرەوەی بریتانیا، لە كۆنفڕانسێكی هەواڵنێریی لە كوەیت رایگەیاند، دۆزینەوەی رێگە چارەی ئاشتیخوازانە لە سوریا تەنیا بە وەلانانی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات مسۆگەر دەبێت.

وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە چاوپێكەوتن لەگەڵ شێخ سەباح خالید هاوتای كوەیتی خۆی باسی لەوە كرد، ئێمە بڕوامان بەوە هەیە كە تەنیا بە رۆیشتنی بەشار ئەسەد مەجالی ئەوە هەیە كێشەكان لە رێگەی ئاشتیخوازانەوە چارەسەر بكرێت.

بە وتەی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، لە كاتی دەسپێكی ناڕەزایەتیەكان لە سوریا لە ساڵی 2011 تا ئێستا زیاتر لە 126 هەزار كەس كوژراون، 7 ملیۆن كەسی دیكەش ئاوارە بوون‌و هەزارانیش لە زیندانەكانی ئەو وڵاتە دەسبەسەركراون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.