ئه‌و ئه‌فغانستییانه‌ی که ئه‌فغانی نین، ئه‌مڕ شه‌مه له کابول دژ به‌و شته‌ی به خۆسه‌پاندنی ئه‌فغانییه‌کان‌و سووکایه‌تی پێکردنیان ناویان بردووه خۆپیشاندنیان کرد. کابول پرێس له‌و باره‌وه ده‌نووسێت: خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن ئه‌وان ئه‌فغانی نین‌و ئه‌فغانی واته په‌شتون، هه‌روه‌ها خوازیاری لێپرسینه له‌و که‌سانه بوون که ئه‌فغانه‌کان ده‌که‌نه باڵاده‌ست‌و ناسنامه‌ی گه‌له جیاوازه‌کان ئه‌سڕنه‌وه.
به وته‌ی ئه‌و راپۆرته وشه‌ی ئه‌فغانستان ناوێکه که له سه‌ده‌ی 19ی زایینییه‌وه‌و کاتێک که ئیمپراتوریی بریتانیا توانی له خێڵه ئه‌فغانه‌کان بۆ تێک شکاندنی غه‌یره ئه‌فغانه‌کان‌و داگیرکردنی نیشتمانه‌که‌یان که‌ڵک وه‌ربگرێت، له‌و وڵاته نراوه.
راپۆرته‌که له درێژه‌دا ده‌نووسێت: ئیمپراتۆریی بریتانیا یارمه‌تیی خێڵه ئه‌فغانه‌کانی ده‌کردو هاوکاریی سیاسیی ده‌کردن تا له به‌شه‌کانی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی هیندی ئێسته‌و چه‌ند ناوچه‌ی پاکستانه‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر ئه‌فغانستانی ئێسته. خۆپیشانده‌ران پێیان وایه ئه‌فغانییه‌کان له‌و کاته‌دا جگه له هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌ستیان داوه‌ته کوشتنی به کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان.
ئه‌و خۆپیشاندانه له حاڵێکدایه که له ماوه‌ی ڕابردوودا حکومه‌تی کارزای له ناو خه‌ڵک‌و نوخبه‌ی ئه‌و وڵاته نه‌یتوانیوه به سه‌رکه‌وتن بگات‌و ناڕه‌زیه‌تییه‌کی جه‌ماوه‌ری له زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان دژ به حکومه‌تی نوێ به تایبه‌ت دژ به گه‌نده‌ڵی ئابووری‌و ئیداری له ئارادایه.
ڕاپۆرته‌که زیادی ده‌کات: ‘له چه‌ند سه‌ده‌ی ڕابردوودا ئاکامی د‌ه‌سه‌ڵاتداریی ئه‌فغانه‌کان ژینۆساید، کۆیله‌داری، داگیرکردنی موڵکی هاوڵاتیان، تاوانی جه‌نگی‌و سته‌می سیستێماتیک دژ به غه‌یره ئه‌فغانه‌کان بووه. ده‌سه‌ڵاتداره ئه‌فغانه‌کان وه‌ک عه‌بدولڕه‌حمان، له به‌رامبه‌ر یارمه‌تیی به‌رینی بریتانیادا به واژۆکردنی گرێبه‌ستی شه‌رمهێنه‌ر، چه‌ند ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان به هیندی بریتانیایی دۆڕاند که ئێسته به‌شێکه له پاکستان.
له درێژه‌دا هاتووه: له ئێسته‌شدا گرووپه تێکه‌ڵه‌کانی ئه‌فغان‌و په‌شتون وه‌ک تاڵیبان رۆژانه تاوانی جه‌نگی دژ به خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته تۆمار ده‌که‌ن. ئه‌و گروپه ‘په‌شتونیستی’یانه که له گه‌ڵ مافیای که‌رزای‌و ماده هۆشبه‌ره‌کاندا پێوه‌ندیی نزیکیان هه‌یه، به‌رده‌و‌ام به مه‌به‌ستی له‌ناو بردنی غه‌یره ئه‌فغانه‌کان خه‌ریکی ملکه‌چین بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستان.
ئه‌و ڕاپۆرته وشه‌ی ئه‌فغانستان به وشه‌یه‌کی ده‌سکرد ده‌زانێت‌و له زاری خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌ڵێت: زۆرێک له خه‌ڵک، ئه‌فغان به واتای په‌شتون ده‌زانن‌و زۆریکیش ناوی ئه‌فغانستان به سووکایه‌تی‌و بێڕێزی به غه‌یره ئه‌فغانه‌کان ده‌زانن.
کۆتایی خۆپیشاندانه‌که به شێوه‌یه‌کی هێمنانه بووه‌و خۆپیشانده‌ران که زۆرینه‌یان ده‌ری بوون ڕایانگه‌یاندووه پێویسته کۆتایی به‌و سته‌مه سیستێماتیکه بهێنرێت که ساڵانێکه دژ به‌وان له ئارادایه، هه‌روه‌ها داواکاریی گۆڕینی ناوی وڵاته‌که‌یان بوون، چونکه وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن: له زمانی ده‌ری، که به‌رینترین زمانه له‌و وڵاته‌یه، ئه‌فغان به واتای گریان‌و شیوه‌ن دێت.
وێنه: خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی کابول، کابول پرێس.