پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

ئێعدامی 7 بەرپرسی پایەبەرزی كورەی باكوور

رۆژنامەی جونگ ئانگ ئیلبو رایگەیاند، 7 كەس لە ئەفسەرانی پایەبەرزی دەوڵەتی كورەی باكوور هاوڕێ لەگەڵ خزمی نزیكی كیم جونگ ئون رێبەری ئەو وڵاتە كە كەسی ژمارە دوو لە ساختاری دەسەڵات بوو ئێعدامكراون.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی فەڕانسە، ئاژانسی هەواڵنێریی كورەی باكوور 13 دێسامبر رایگەیاندبوو كە جانگ سونگ تانك بە هۆی هەوڵدان بۆ رووخانی دەوڵەت ئێعدامكراوە. بە وتەی رۆژنامەی جونگ ئانگ ئیلبو دوو كەس لە كاربەدەستانی پایەبەرزی حیزبی دەسەڵاتدار، دوو كەس لە ئەندامانی دەوڵەت، دوو فەرماندەی ئەرتەش‌و بەڕێوەبەرێك هاوكات لەگەڵ ” جانگ سونگ تانك ” ئێعدامكراون.

ئەم رۆژنامە ئاماژەی بەوەداوە، سەرەڕای ئەو وێنانەی كە لە دەسبەسەركردنی جانگ سونگ تانك لە كۆبوونەوەی حیزب لە 9ی دێسامبر بڵاو كرایەوە، ناوبراو لە نیوەی نوامبر لە ماڵەكەی خۆی لە دەسبەسەریدا بووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.