له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه له کاتی به‌ستنی بیسته‌مین لویه جه‌رگه (کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌شایرو پێکهاته‌کانی ئه‌فغانستان) ناکۆکیی نێوان سێناتۆره‌کان‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تاڵه‌بان له به‌شداربووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه په‌ره‌ده‌سێنێت.
دوایین دانیشتنه‌کانی پێش لویه جه‌رگه که له حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستیپێکردووه ناکۆکی نێوان سێناتۆره‌کانی به خۆوه بینیوه‌و به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌ندامانی پارلمانی ئه‌فغانستان پێیان وابووه به‌ڕێوه‌بردنی لویه جه‌رگه به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی په‌یماننامه‌ی ستراتێژیکی کابول_ واشینگتۆن کارێکی زیاده‌یه‌و خه‌رجێکی زۆر بۆ حکومه‌ت هه‌ڵده‌گرێت.
ناکۆکی له سه‌ر کاتی به‌ستن‌و بابه‌تی لویه جه‌رگه له کاتێکدا په‌ره‌ی سه‌ندووه که حامد که‌رزای سه‌رۆک کۆماری ئه‌فغانستان حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندووه به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌منیه‌تی کابول_ واشینگتۆن پێویسته تا مانگی داهاتوو لویه جه‌رگه به‌ڕێوه‌بچێت. واژۆکردنی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه له‌و ڕووه‌وه گرنگه که ڕای ئه‌رێنی یا نه‌رێنی نوێنه‌رانی پێکهاته‌کانی ئه‌فغانستان وه‌رده‌گرێت له سه‌ر مانه‌وه یا نه‌مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئامریکا‌و ناتۆ له ئه‌فغانستان.
به گوێره‌ی هه‌واڵنێرییه‌کانی ئه‌فغانستان به‌شێکی به‌رچاو له نوێنه‌رانی پارلمان ئه‌فغانستان دژی به‌ڕێوه‌چوونی لویه جه‌رگه‌ن له ماوه‌ی یه‌ک مانگی داهاتووداو به گشتی گه‌شبین نین به درێژه‌ی ئاراسته‌ی سیاسیی لویه جه‌رگه، هه‌روه‌ها پێیان وایه ئه‌و ئه‌رکه‌ی ئه‌خرێته ئه‌ستۆی لویه جه‌رگه له پارلمانیش جێبه‌جێده‌کریت. ئه‌وه له کاتێکدایه که به پێی سه‌رچاوه‌کان، مه‌لا عومه‌ر تاڵه‌بانیش ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی له به‌شداربووانی بیسته‌مین لویه جه‌رگه‌ی ئه‌فغانستان کردووه.
کاتی به‌ڕێوه‌چوونی لویه جه‌رگه له ئه‌فغانستان دیاریکراو نییه‌و به پێی گرنگیی بابه‌ت‌و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارلمانی ئه‌و وڵاته دیاری ده‌کرێت. دوایین لویه جه‌رگه ساڵی 2010 به‌ڕێوه‌چووه.