له سه‌ختترین گه‌رده‌لوولی مێژووی فلیپیندا، گه‌رده‌لوولی (هایان) زیانێكی گیانی و ماڵیی زۆری به چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته گه‌یاند، به‌تایبه‌ت هه‌رێمی لیتی به‌زۆری وێران و خاپوور بووه.
سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی فلیپین ئاشكرایانكرد: گه‌رده‌لوولی هایان زۆربه‌ی ئه‌و شارانه‌ی قووت داوه كه كه‌وتوونه‌ته‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا و به‌هۆیه‌وه 10 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌نێوان 70% بۆ 80%ی یه‌كێك له هه‌رێمه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ناوی (لیتی) وێران بووه.
تیمه‌كانی فریاگوزاریی فلیپین به‌رده‌وامن له به‌هاناوه‌چوونی شار و شارۆچكه كاره‌ستباره‌كان و سه‌رچاوه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش پێیان وایه ئه‌و گه‌رده‌لووله هاوشێوه‌ی تسۆنامییه، چونكه به‌رزیی شه‌پۆله‌كانی گه‌یشتووه‌ته سێ مه‌تر و دواتریش ره‌شه‌با و زریانێكی به‌دوای خۆیدا هه‌ڵكردووه كه خێراییه‌كه‌ی 315 كلیۆمه‌تر بووه له كاتژمێرێكدا.