هێزەكانی پێشمەرگە 11 گوند لە تیرۆریستانی داعش پاك كردەوە و لەو ناوچانە جێگیر دەبن.
زۆرتر بخوێنەوە »سیاسی
بێهرووز ئاڵخانی و 5 زیندانی دیكە لە ورمێ لەسێدارە دران
“بێهرووز ئاڵخانی” زیندانی سیاسی كورد، هاوڕێ لەگەڵ 5 زیندانی دیكە بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لە یەكەم ساتەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی مانگی خەرمانان لە “زیندانی ناوندیی ورمێ” لەسێدارە دران.
زۆرتر بخوێنەوە »رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان هەوڵە تیرۆریستیەكانی سەر كۆمەڵەی مەحكوم كرد
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ئەو هەوڵە تیرۆریستیانە مەحكووم دەكات كە حەوتووی ڕابردوو كرابوونە سەر كۆمەڵە و داوای ڕاگرتنی “هەوڵی توندوتیژی” لە نێوان حیزبە كوردییەكان و كۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەكات.
زۆرتر بخوێنەوە »كۆمەڵە راگەیەندراوێكی سەبارەت بە قەیرانی سەرۆكایەتی هەرێم بڵاو كردەوە
دیاریكردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئێستاكە یەكێك لە بەرچاوترین كێشەكانی باشووری كوردستان دێتە ئەژمار و ئەمەش وایكردووە كە لایەنەكانی باشوور لە سەر درێژكردنەوەی مۆڵەی سەرۆكایەتی “مەسعود بارزانی” بۆ ماوەی 2 ساڵی دیكە لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم یان دیاری كردنی كەسێكی دیكە، كێشە و ناكۆكی كەوتووئتئ نێوانیان.
زۆرتر بخوێنەوە »پەیامی خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان سەبارەت بە هەوڵە تیرۆریستیەكانی ئێران
كۆمەڵێك لە خوێندكارانی زانكی پەیام نووری شاری مەریوان بە دەركردنی راگەیەندراوێك، هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر هەوڵە تیرۆریستیەكانی ئەم دواییانەی كۆماری ئیسلام بەرامبەر بە “رەزا كەعبی” بەرپرسی دەستەی كارگێریی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و هەروەها بۆمبڕێژ كردنی بارەگای كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، دەربڕیوە.
زۆرتر بخوێنەوە »حیزبە رۆژهەڵاتییەكان كردەوە تیرۆریستیەكان دژی كۆمەڵەیان مەحكوم كرد
پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی هەوڵدان بۆ تیرۆركردنی “رەزا كەعبی” بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و هەروەها دانانی چەندین بۆمب لە بارەگای ناوەندیی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان، حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بڵاو كردنەوەی راگەیەندراوی جیاجیا، ئەو كردەوەیان بڵاو كردەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »زیندانیەكی سیاسی كورد لەسێدارە درا
“سیروان نژاوی” زیندانی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدام لە زیندانی تەبرێز لەسێدارە درا.
زۆرتر بخوێنەوە »هەوڵێكی دیكەی تیرۆریستی دژی كۆمەڵە پووچەڵ كرایەوە
دووهەمین هەوڵی تیرۆریستی لە ماوەی 2 رۆژی رابردوو دژی كۆمەڵە ئەنجام درا، بەڵام هیچ یەك لەو هەوڵانە بە ئاكام نەگەیشت و شكستیان پێ هێنرا.
زۆرتر بخوێنەوە »كۆمەڵە سەبارەت بە هەوڵە تیرۆریستیەكەی كۆماری ئیسلامی راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە
سکرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەبارەت بە هەوڵە تیرۆریستیەكەی كۆماری ئیسلامی دژی جێگری سكرتێری حیزبەكەیان راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »هەوڵی تیرۆری جێگری سكرتێری كۆمەڵە بێ ئاكام مایەوە
هەوڵی تیرۆری جێگری سكرتێری “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” لە لایەن بەكرێگیراوێكی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بێ ئاكام مایەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »سێ لایەنی کۆمەڵە لە قۆناغی کۆتایی یەکگرتنەوەدان
سێ لایەنی “کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ-هێڵی یەکگرتنەوە و رەوتی سۆسیالیستی کۆمەڵە” لە قۆناغی کۆتایی یەکگرتنەوەدان و ئەندامێکی هێڵی یەکگرتنەوە رایدەگەیەنێت، ئەو یەکگرتنەوەیە لە دژی هیچ لایەنێک نییە و تەنیا ئامانجمان دامەزراندنەوەی کۆمەڵەیەکی راستەقینەی کوردستانییە نەک کۆمەڵەیەکی خیاڵی”.
زۆرتر بخوێنەوە »قاسم سولەیمانی سەبارەت بە بارزانی پەیامیكێ بە یەكێتی و گۆڕان گەیاندووە
قاسم سولەیمانی بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و نەوشیروان مستەفای وتووە “لەو بڕوایەداین کە پێویستە مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە”. فەرماندەی هێزی قودس-ی سوپای پاسدارانی ئێران، کە چەند رۆژێک بە سەردان لەنێوان هەولێر و سلێمانی هاتوچۆی دەکرد، لەگەڵ سەرکردەکانی هەریەکە لە یەکێتی و گۆڕان و پارتی کۆبووەتەوە و هەڵوێستی دەوڵەتی ئێرانی سەبارەت بە کێشەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێڕاگەیاندوون.
زۆرتر بخوێنەوە »سێ لایەنی كۆمەڵە راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە
سێ لایەنی كۆمەڵە بە ناوەكانی ” رەوتی سۆسیالیستی كۆمەڵە، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ_هێڵی یەكگرتنەوە، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” كە ماوەیەكە پڕۆسەی یەكگرتنەوەیان دەستپێ كردووە و تا ئێستا چەندین راگەیەندراوی هاوبەشیان سەبارەت بە بابەت و رووداوە جیاجیاكان بڵاو كردووەتەوە، رۆژی رابردوو هەینی 9ی مانگی گەلاوێژ، راگەیەندراوێكی دیكەی هاوبەشیان سەبارەت بە هێرشەكانی ئەم دواییانەی دەوڵەتی توركیە بۆ سەر پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بڵاو كردووەتەوە و …
زۆرتر بخوێنەوە »ئەردۆغان كۆتایی پڕۆسەی ئاشتیی راگەیاند
سەرۆكی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان داوای گەڕانەوەی لایەنەكان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و “چارەسەریی ئاشتیانە”ی كێشەكان دەكات و سەركۆماری توركیەش دەڵێ ناتوانین درێژە بە پڕۆسەی ئاشتی بدەین.
زۆرتر بخوێنەوە »پارتی وەڵامی ئیدعاكانی حەسەن رۆحانی دایەوە
پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، كە پێشمەرگە جیهانی پاراستووە.
زۆرتر بخوێنەوە »كۆمەڵە و دیموكرات لە سەر هێرشەكەی توركیە بۆ سەر پەكەكە وەدەنگ هاتن
پاش هێرشی فڕۆكە شەڕكەرەكانی دەوڵەتی توركیە بۆ سەر بنكەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە قەندیل، “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران” بە دەركردنی راگەیەندراوی جیاجیا، ئەو هێرشانەیان ئیدانە كرد.
زۆرتر بخوێنەوە »