هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هێزەكانی پێشمەرگە 11 گوندیان لە تیرۆریستانی داعش پاك كردەوە

هێزەكانی پێشمەرگە 11 گوند لە تیرۆریستانی داعش پاك كردەوە و لەو ناوچانە جێگیر دەبن.

هێزەكانی پێشمەرگە لەماوەی كەمتر لە 12 كاتژمێر توانیان 11 گوند لەوانەش ئەلبونەجم، تەل بەسڵ و سماگەی گەورە و سماگەی بچووك و ریانە و البوشەهاب و تامور و تل زەرگە و دبەجە لە تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە و لەو ناوچانە جێگیر بن.

بەرپرسی هێزەكانی دژەتیرۆر لاهور شیخ جەنگی بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاندووە: “بە پێی پلانێك هێزەكانمان توانیویانە لەگەڵ پێشمەرگە شوێنە سەرەكییەكان لە دەستی تیرۆریستان وەربگرنەوە، چونكە پێشبینی دەكرا تیرۆریستان لەم ناوچەیەوە هێرش بكەنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و پێشمەرگە تاكو بەرنامەكەی تەواو دەكات لەم پێشڕەوییە بەردەوام دەبێت”.

هەروەها فەرماندەی هێزەكانی یەكەی 70 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا راگەیاند: “گەورەترین هێزی تیرۆریستانی داعش لەم ناوچەیە بوون، چونكە فشار لەسەر ئەم ناوچەیە هەبوو و لەبەرنامەیشیان هەبوو لێرەوە پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگە بدەن، بەڵام لەم چەند رۆژەی رابردوو هێزە هاوپەیمانەكان بەبەردەوام بۆردومانی بنكەكانی تیرۆریستانی داعشیان كرد لەم ناوچەیە لەبەر ئەوەی بەرچاو روونیان هەبوو لە هێنانی هێزی داعش بۆ ئەم سنوورە بۆیە هێزەكانی پێشمەرگە ئەم هێرشە بەربڵاوەیان كرد بۆ پاككردنەوەی ناوچەكە لە داعش”.

یەكێك لەو پێشمەرگە خۆبەخشانەی كە ئەمڕۆ بەشداری كرد لە ئازاد كردنی گوندەكانی سنووری داقووق زانا رەشید راگەیاند: “وەكو هێزەكانی پێشمەرگە خۆبەخشەكان بەشداریمان لە پاككردنەوەی ئەو گوندانەی سنووری داقووق كرد لە تیرۆریستانی داعش و پێشمەرگە ئەمڕۆ لەو پیلانەی كە دایڕێژا زۆر سەركەوتوو بووە چونكە تیرۆریستانی داعش نەیاتوانی شەڕ لەگەڵ هێزەكان بكەن و هەڵهاتن تەنها ئەوان شەڕی بۆمبی چێنراویان كرد”.

عەمید عەبدوڵا محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتنی سلێمانی راگەیاند: “هێزەكانی پێشمەرگە ئەمڕۆ توانیان بەسەركەوتووی 11 گوندی سنووری شارۆچكەی داقووق لە تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە و لەو شەڕەدا بەدەیان تیرۆریست كوژراون و پلانەكە بەسەركەتووی كۆتایی پێهات”.

بەپێی ئامارەكانی نەخۆشخانەكانی كەركووك پێشمەرگە لەو شەڕەی ئەمڕۆدا 4 شەهید و 13 برینداری هەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …