پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

زیندانیەكی سیاسی كورد لەسێدارە درا

“سیروان نژاوی” زیندانی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدام لە زیندانی تەبرێز لەسێدارە درا.

بە پێی راپۆرتی هرانا، حسین نژاوی برای سیروان نژاوی بە راگەیاندنی ئەم بابەتە، وتوویەتی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی مانگی گەلاوێژ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە لایەن بەرپرسانی زیندانی تەبرێزەوە ئاگادار كراینەوە كە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی براكەیان سەردانی ئەو زیندانە بكەن.

پێشتر سەرچاوەكانی هرانا باسیان لە گواستنەوەی 2 زیندانی مەحكوم بە ئێعدام بۆ ژووی تاكەكەسی زیندانی تەورێز كردبوو، عەلی ئەحمەد سلێمان لە چوار رۆژ لەوەپێش و سیروان نژاوی یەكێكی دیكە لە زیندانینی سیاسی لە دوێنێ شەممە 17ی مانگی گەلاوێژەوە گواسترابوونەوە بۆ ژووری تاكەكەسی زیندانی تەبرێز.

سیروان نژاوی رێكەوتی 14ی مانگی پوشپەڕ 1390ی هەتاویی لە شاری كەرەج دەستگیر و بە تۆمەتی موحاربە و پەیوەندیی لەگەڵ پژاك بە ئێعدام مەحكوم كرابوو. ئەم حوكمە رێكەوتی 23ی مانگی خاكەلێوەی ساڵی 1391ی هەتاویی لە لایەن لقی یەكی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە سەرۆكایەتی قازیی جەوادی كیا دەركرا، ئەم زیندانیە سیاسیە بە بێ ئەوەیكە پارێزەرێكی دیاریكراوی هەبێ بە ئێعدام مەحكوم كراوە و ئەو حوكمە لە كۆتاییدا لە لایەن لقی 31ی دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست و بە پارێزەرەكەی راگەیەندرا.

سیروان نژاوی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …