شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

حیزبە رۆژهەڵاتییەكان كردەوە تیرۆریستیەكان دژی كۆمەڵەیان مەحكوم كرد

پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی هەوڵدان بۆ تیرۆركردنی “رەزا كەعبی” بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و هەروەها دانانی چەندین بۆمب لە بارەگای ناوەندیی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان، حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بڵاو كردنەوەی راگەیەندراوی جیاجیا، ئەو كردەوەیان بڵاو كردەوە.

لەو راگەیەندراوانەدا كە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویان كردووەتەوە، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزیی لەگەڵ هەر دوو لایەنی “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران”باسیان لە ئەگەری پەرەسەرنی پیلانە تیرۆریستیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە دەرەوەی سنوورەكانی ئەو وڵاتە دژی نەیارانی خۆی و بەتایبەت حیزبە كوردییەكان پاش رێكەوتنی ئەتۆمی نێوانی كۆماری ئیسلامی و رۆژئاوا كردووە.

ئەو حیزب و لایەنانەی كە ئەو 2 هەوڵە تیرۆریستییەیان مەحكوم كردووە بریتین لە : ” رێكخراوی كوردستانیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمەڵە)، حیزبی دیموكراتی كوردستان، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، یەكێتیی دیموكراتی كوردستان، پارتی كۆماری كوردستان، بزووتنەوەی كۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی كوردستان و …”

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، كاتژمێر 12 و 20 خولەكی شەوی هەینی لەسەر شەممە 17ی مانگی گەلاوێژ نفوزییەكی كۆماری ئیسلامی كە دزەی كردبووە نێو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە كردەوەیەكی ترۆریستیدا هەوڵی دابوو كە لە رێگای دەمانچەی بێ دەنگەوە “رەزا كەعبی” بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی ئەو حیزبە تیرۆر بكات و هاو كات لە بارەگای ناوەندیی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانیش نفوزییەكی دیكەی كۆماری ئیسلامی بە دانانی زیاتر لە 25 كیلۆ مادەی تەقینەوە لە نێو ئۆرگانی بەشی نهێنی ئەو حیزبە، لە هەوڵی تەقاندنەوەی ئەو ئۆرگانەدا بوو كە هەر دوو هەوڵە تیرۆریستیەكە لەگەڵ شكست و دۆڕاندا بەرەوڕوو بوویەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …