یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024
رئيس الوزراء التركي رجب طيب اردوغان في البرلمان في انقرة يوم 1 يونيو حزيران 2010 - رويترز

ئەردۆغان كۆتایی پڕۆسەی ئاشتیی راگەیاند

سەرۆكی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان داوای گەڕانەوەی لایەنەكان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و “چارەسەریی ئاشتیانە”ی كێشەكان دەكات و سەركۆماری توركیەش دەڵێ ناتوانین درێژە بە پڕۆسەی ئاشتی بدەین.

بە پێی لێدوانێكی ڕەسمیی نەتەوەیەكگرتوەكان، سەرۆكی ئەو ڕێكخراوە بان كی ـ موون، دوێنێ [دووشەممە ٢٧ی جولای] نیگەرانیی خۆی لەمەڕ كۆتایی هاتن بە پڕۆسەی ئاشتیی نێوان كورد و دەوڵەتی توركیە هێناوەتە زمان و داوای “چارەسەرییەكی ئاشتیانە”ی كردووە بۆ كێشەكان.

 

ناوبراو بانگ لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكا “نەگەڕێنەوە سەردەمی شەڕ و پێكدادانەكان، كە لە ڕابردوودا بوونەتە هۆی مەینەتییەكی زۆر بۆ خەڵكی توركیە”، بەڵكوو بە خێرایی دەست بكەنەوە بە “دیالۆگی بنیاتنەرانە لەپێناو چارەسەریی ئاشتیانە”ی كێشەكاندا.

 

سەركۆماری توركیە بەڵام ڕایدەگەیەنێ كە ناكرێ درێژە بە پڕۆسەی ئاشتی بدەن لەگەڵ هێزە كوردییەكان كە ئەو وەك “هەڕەشە لەسەر برایەتی و یەكپارچەیی نەتەوەیی” چاویان لێدەكا.

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ [سێشەممە ٢٨ی جولای]، لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی: “مومكین نییە ئێمە بتوانین لەگەڵ ئەوانەدا كە هەڕەشە لە برایەتی و یەكپارچەیی نەتەوەییمان دەكەن درێژە بە پڕۆسەی ئاشتی بدەین”. ناوبراو داواشی كرد مافی پارێزبەندیی یاسایی [حەسانە] لە پارلەمانتارانی هەدەپە بستێندرێتەوە.

 

بەگوێرەی قانوونی سزادانی گشتیی توركیە، ئەندامانی پارلەمانی ئەو وڵاتە، تا كاتی تەواوبوونی ئەركەكانیان لە پارلەمان، لە لێپێچینەوەی قانوونی پارێزراون. مافێك كە لە ڕای گشتیدا بە “پارێزبەندیی یاسایی” یان “حەسانە” بەناو كراوە.

 

حكوومەتی پارتی داد و گەشەپێدان، نوێنەرانی پارتی دێموكراتیكی گەلان لە پارلەمان و سیاسەتمەدارانی ئەو حیزبە، بەوە تاوانبار دەكا كە پەیوەندییان بە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە هەبێ. ئەردۆغان لە درێژەی لێدوانەكەیدا داوای كرد مافی پارێزبەندیی یاسایی لەو سیاسەتمەدارانە بستێندرێتەوە كە پەیوەندییان بە “گرووپگەلی تیرۆریستی”یەوە هەیە.

 

سەبارەت بەو هەرێمە پارێزراوەش لەناو خاكی ڕۆژئاوای كوردستاندا، كە بە گوتەی ئەردۆغان ئێستا لەگەڵ كاربەدەستانی ئەمریكا گفتوگۆی لەسەر دەكەن، ڕوونی كردەوە كە ئەمە ڕێگە بۆ گەڕانەوە نزیك بە دوو ملیۆن پەنابەری سووری خۆش دەكات كە ئێستا لە توركیە نیشتەجێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …