هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

بێهرووز ئاڵخانی و 5 زیندانی دیكە لە ورمێ لەسێدارە دران

“بێهرووز ئاڵخانی” زیندانی سیاسی كورد، هاوڕێ لەگەڵ 5 زیندانی دیكە بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لە یەكەم ساتەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی مانگی خەرمانان لە “زیندانی ناوندیی ورمێ” لەسێدارە دران.

بە پێی راپۆرتی كەمپەین بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەی “بێهرووز ئاڵخانی”وێڕای پشتڕاست كردنەوەی ئەم هەواڵە وتوویەتی: بەرپرسانی زیندان پێی راگەیاندووین كە كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بێهرووز ئێعدام كراوە. ئەوان تەرمی 5 زیندانی دیكەیان داوەتەوە بە بنەماڵەكانیان، بەڵام بە ئێمەیان راگەیاندووە كە سبەینێ بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی بێهرووز سەردانی زیندان بكەن.

دەوترێ، داوا لە بنەماڵەی “بێهرووز ئاڵخانی” كراوە، تا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی رۆڵەكەیان لە لایەن دادگاوە نامە وەربگرن.

ئێعدامی ئەم زیندانیە لەحاڵێ:دایە، كە دوێنێ بنەماڵەی “بێهرووز ئاڵخانی” لە بەردەم زیندانی ورمێ كۆبوونەوە. ئەوان پێداگرییان دەكرد تا كاتی روون بوونەوەی ئاكامی داواكاریی پێداچوونەوە و وەڵامی كۆتایی دیوانی باڵای وڵات، حوكمی ئێعدامی رۆڵەكەیان رابگیردرێت و دەوترێ لە بەرامبەر ئەم ناڕەزاییەتیەدا، هیچ كام لە بەرپرسانی زیندان و جێبەجێ كردنی حوكمەكان و دادستانیی وەڵامیان نەداوەتەوە و تەنانەت لەگەڵ كۆبوونەوەی هێمنانەی ئەواندا زۆر بە توندی هەڵسوكەوتیان كردووە.

بە مەبستی پێشگرتن لە ئێعدامی ئەم زیندانیە سیاسیە كوردە، رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رۆژی سێشەممە 3ی مانگی گوڵانی 1394ی هەتاویی بە بڵاوكردنەوەی راگەیەندراوێكی فەرمی داوایان لە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی كردبوو تا لە خێراترین كاتدا حوكمی ئێعدامی بێرووز ئاڵخانی رابگیردرێت.

لە بەشێك لەو راگەیەندراوەدا هاتووە: جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدامی ئەم زیندانیە لەحاڵێكدایە كە لە چاوەڕوانیی ئاكامی داواكاریی پێداچوونەوەدایە، پێشێل كردنی جیددی یاساكان لە ئێران و یاسا نێودەوڵەتییەكانە و هەروەها بێ رێزی كردنە بە دادوەریی نێودەوڵەتیی.

شایانی باسە، ئەو زیندانییە سیاسیە كوردە لە دایك بووی ساڵی 1364ی هەتاوی و خەڵكی شاری سەڵماس و لە گەڵ 15 شارۆمەندی دیكە لە رێكەوتی 7ی رێبەندانی ساڵی 1388ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی پەیوەندی گرتن لە گەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكان، دەستبەسەرو بە دوای چەند مانگ لە تێپەڕ بوونی دەستبەسەر كردنەكەی، لە لقی 1ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی بەشداری كردن لە كردەوەی كوشتنی دادستانی شاری خۆی، بە بەرپرسیارییەتی قازی چابۆك بە ئیعدام مەحكووم كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …