چوار شه‌ممه‌ 8 ئایار 2024

هەواڵ

دوو لاوی رۆژهەڵات بەرەو رۆژئاوای کوردستان وەڕێكەوتن

دوو چالاكی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ گەیاندنی پەیامی پشتگیریی رۆژهەڵات بۆ رۆژئاوا بەرەو ئەو بەشەی كوردستان وەڕێكەوتن‌و دروشمەكەشیان بریتیە لە شۆڕش بە دروشم ناكرێت‌و كردەوەی دەوێ، چالاكیەكەیان دەسپێكرد. ئارام ئیبراییم خاس‌و كۆماس شەهبازی دوو چالاكی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان رۆژی شەممە 9ی خاكەلێوە، لە كردەوەیەكی رەمزیدا‌و بە مەبەستی پشتیگریی لە شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان چالاكیەكیان دەسپێكرد‌و بەرەو رۆژئاوا رێكەوتن. كۆماس شەهبازی دەڵێ، …

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو هاوڵاتی كورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كران

لوقمان ئەحمەدی‌و هاوسەری ناوبراو بە ناوی مەهین دوو هاوڵاتی كوردی شاری سەڵماسن كە پاش بانگهێشت كردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەیان لێكراوە. بە پێی هەواڵێكی سایتی هرانا، رۆژی چوارشەممە 6ی خاكەلێوەی ئەمساڵ لوقمان ئەحمەدی وێڕای هاوسەرەكەی مەهین كە دانیشتووی ئاوایی لیلوس سەر بە شاری سەڵماسە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كراون‌و خراونەتە ژێر لێپرسینەوە‌و لێدان. بە پێی ئەم هەواڵە، لە درێژەی یەكمانگی رابردوو …

زۆرتر بخوێنەوە »

سپا پاراستنی به‌شێک له سنووره‌کانی به‌لوچستانی به‌ئه‌ستۆ گرت

دوای تێپه‌ڕبوونی مانگێک به‌سه‌ر به دیلگیرانی 4سه‌ربازو کادرێکی هێزه ئینتزامییه‌کانی ئێران له لایه‌ن به‌لوچه ناڕازییه‌کانه‌وه، دوێنێ هه‌ینی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به فه‌رمی پاراستنی 300کیلۆمێتر له سنووری نێوان به‌لوچستانی ئێران‌و پاکستانی به‌ئه‌ستۆ گرت.

زۆرتر بخوێنەوە »

داوای راگرتنی له‌سێداره‌دانی سه‌دان به‌ندکراوی ئیخوان موسلیمین ده‌کرێت

دوای راگه‌یاندنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی سه‌دان به‌ندکراوی سه‌ر به رێکخراوی ئیخوان موسلیمین له لایه‌ن دادگای باڵای میسره‌وه، داوای پشتگریی به‌رگرتن به‌و سزایه کراوه.

زۆرتر بخوێنەوە »

چارەنووسی خوێندکارێکی بەندكراوی كورد نادیارە

مەجید تیباش هاوڵاتی كوردی خەڵكی شاری ورمێ پاش ئەوەی لانیكەم لە ماوەی 5 مانگی رابردوو لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكانی ئەو شارە دەسبەسەركرا، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە. ئەم شارۆمەندە كوردە ساڵی رابردوو بە هۆی ئەوەی سەفحەی زەمینەی لەبتابەكەی وێنەیەكی ئاڵای كوردستان بووە‌و هاوكات لە كۆنفڕانسێكی زانستی لەسەر پرۆژۆكتۆر نمایشی كردبوو لە خوێندن بێبەشكرا. ئەمە لە حاڵێكدایە مەجید تیباش پێش ئەوەی دەسبەسەر بكرێت …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران پلەی دووهەمی ئێعدام لە جیهانی بۆ خۆی مسۆگەر كردەوە

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە ئاماری ئێعدام لە جیهان رایگەیاندووە، چین‌و ئێران لە پلەی یەكەم‌و دووهەمی ئەم ریزبەندیەدان. لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بڵاوكراوەكەیدا رایگەیاندووە، لە ساڵی 2103دا 778 كەس لە جیهان لە سێدارەدراون كە لەو نێوەدا چین بە پلەی یەك‌و ئێران پلەی دووهەم‌و عێراق پلەی سێهەمی بەدەستهێناوە. لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، ئێران لە ماوەی ساڵی رابردوو 369 …

زۆرتر بخوێنەوە »

هەڕەشەی ئێعدام لە بەندكراوێكی سیاسی كورد دەكرێت

لێپرسەرانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڕەشەیان لە بەندكراوێكی سیاسی كورد كردووە كە بەمزووانە ئێعدام دەكرێت. لێپرسەرانی وەزارەتی ئیتلاعات لە زیندانی ورمێ شەوی دووشەممەی رابردوو پاش بانگهێشتی حەبیب ئەفشاری بەندكراوی سیاسی كوردی مەحكووم بە ئێعدام، هەڕەشەی ئەوەیان لێكردووە كە ئەگەری جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدامەكەی لە ئارادایە. ئەمە لە حاڵێكدایە كە عەلی ئەفشاری برا گەورەی ناوبراو كە بە ئێعدام مەحكوومكراوە، دەستی راستی بە تەواوی لەكار …

زۆرتر بخوێنەوە »

برینداربوونی منداڵێكی كورد لە توركیە

منداڵێكی 10 ساڵ تەمەن لە شاری ئامەد بە هۆی فڕێدانی بۆمبی فرمێسك رێژ لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی توركیەوە بە سەختی بریندار بوو. باوكی ئەو منداڵە كە ناوی محەمەد عارزە رایگەیاندووە، منداڵەكەی لە نزیك شوێنكدا راوەستابوو كە پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی ( بەدە پە ) لە حاڵی بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێك بووە‌و بەم بۆنەوە پاش ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی توركیە هێرش دەكەنە سەریان، منداڵەكەی گازی …

زۆرتر بخوێنەوە »

كرێكارانی كوردستان بەرەو كۆڵبەری هاندەدرێن

هەموو ساڵێك سەدان كەس لە كرێكارانی كۆڵبەر لە ناوچەسنووریەكانی كوردستان گیانیان لەدەست دەدەن‌و ئەمەش لە حاڵێكدایە كە ئەگەر مەجالی كاریان بۆ بڕەخسێت‌و داهاتێكیان بۆ دابینكردنی بژیویان بێت هێزی كاری خۆیان بۆ بەرهەمهێنان دابین دەكەن. چالاكێكی كرێكاریی لە شاری سەقز باسی لەوە كردووە، 1500 كرێكاری كورد لە ناوچە سنووریەكانی سەردەشت، بانە‌و سەقز‌و مەریوان بە كاری مەترسیداری كۆڵبەریەوە سەرقاڵن. محەمەد ساڵح حسەینی …

زۆرتر بخوێنەوە »

كرێ خانوو لە شنۆ 25 لە سەد بەرز دەبێتەوە

بە پێی توێژینەوەیەك لە شاری شنۆ، كرێی خانوو لەو شارە لە ماوەی ئەمساڵ بە رێژەی 25 لە سەد بەزر دەبێتەوە. ئەو توێژینەوەی كە هەم لە كرێ نشین‌و هەم خاوەن ماڵ ئەنجامدراوە نیشانیدەدا كە هەر لە سەرەتای دەسپێكی ساڵی نوێ لە زۆربەی گەڕەكەكانی شاری شنۆ نرخی كرێی خانوو بە رادەی 25 لەسەد بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە. بە وتەی شایەتحاڵەكان یەكێك لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

مەرگی 7 ملیۆن كەس لە ساڵی 2012 بە هۆی پیسبوونی هەوا

راپۆرتەكانی ئەم دواییانەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی باس لەوە دەكەن، لە ساڵی 2012 لانیكەم 7 ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهان بە هۆی پیسبوونی باری كەش‌و هەوا گیانیان لەدەستداوە. بە پێی ئەم راپۆرتە كە رۆژی سێشەممە 5ی خاكەلێوە بڵاوكرایەوە، پیسبوونی كەش‌و هەوا لە جیهان سەرەكیترین هۆكاری ژینگەییە كە تەندروستی مرۆڤەكان دەخاتە مەترسیەوە. راپۆرتەكەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی باس لەوەدەكات، لە هەر 8 جۆر …

زۆرتر بخوێنەوە »

نامەیەكی سەرئاوەڵای مافی مرۆڤی كوردستان بۆ ئەحمەد شەهید

بەرپرسی هەیئەتی ئیجرایی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان بە نووسینی نامەیەكی سەرئاوەڵا بۆ ئەحمد شەهید رایگەیاندووە، ئێستاكە سەدان بەندكراوی كورد لە زیندانەكانی ئێراندان‌و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤیش بە هۆی سەركوتەكان لە چارەنووسیان بێ هەواڵن. ئومید بەیگی زادە بە نووسینی نامەیەك لە رێكەوتی 3ی خاكەلێوەی ئەمساڵ سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران رەخنە لە شەشەمین راپۆرتی هەواڵنێریی تایبەتی مافی مرۆڤی …

زۆرتر بخوێنەوە »

گواستنەوەی لە ناكاوی دوو بەندكراوی سیاسی عەرەبی مەحكووم بە ئێعدام

خالید یاسین موسەوی 36 ساڵ تەمەن‌و عەلی چبیشات 49 ساڵ ئەو دوو بەندكراوە سیاسیە عەرەبەی مەحكووم بە ئێعدام‌و خەڵكی شاری شوش، رۆژی سێشەممەی رابردوو 27ی رەشەمە لە زیندانی دزفول گوازرانەوە بۆ شوێنێكی نادیار. ئەم دوو بەندكراوە رێكەوتی 20ی رەزبەری 1390 لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شوش دەسبەسەرو پاش چەندین مانگ راگرتن لە ژووری تاكەكەسی‌و سوكایەتی پێكردن لە لایەن بەرپرسانی زیندان‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

جوگرافیناسێكی ئێرانی: گۆلی ورمێ دەبێ وشك بكرێت

جوگرافیناسێكی ئێرانی دەڵێت، پێویستە گۆلی ورمێ بۆ هەمیشە وشك بكرێت‌و هیچ پێویستیەك بە گواستنەوەی ئاو بۆ ئەو گۆلە نیە‌و ئەمەش بە خەیانەتێكی گەورە دەزانێت. پەرویز كوردەوانی پرۆفیسۆری جوگرافیناسی ئێرانی لە وتووێژێك لەگەڵ مانگنامەی ( خەتی ئاشتی ) سەبارەت بە مەسەلەی قەیرانی گۆلی ورمێ رایگەیاندووە، پێویستە ئەو دەریاچەیە بۆ هەمیشە بێت‌و بكرێتە شوێنێكی سرووشتی. لە یەك دوو ساڵی رابردوو قەیرانی وشكبوونی …

زۆرتر بخوێنەوە »