خالید یاسین موسەوی 36 ساڵ تەمەنو عەلی چبیشات 49 ساڵ ئەو دوو بەندكراوە سیاسیە عەرەبەی مەحكووم بە ئێعدامو خەڵكی شاری شوش، رۆژی سێشەممەی رابردوو 27ی رەشەمە لە زیندانی دزفول گوازرانەوە بۆ شوێنێكی نادیار.
ئەم دوو بەندكراوە رێكەوتی 20ی رەزبەری 1390 لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شوش دەسبەسەرو پاش چەندین مانگ راگرتن لە ژووری تاكەكەسیو سوكایەتی پێكردن لە لایەن بەرپرسانی زیندانو دانپێدانانی زۆرەملێ ناچار كران دان بەوەدا بنێن كە لە هەوڵی تەقاندنەوەی لوولەی گاز بوون.
لقی 2ی دادگای ئینقلابی شاری ئەهواز بە سەرۆكایەتی محەمەد باقر موسەوی ئەو دوو بەندكراوەی بە ئێعدامو كەسێكی دیكەشی بە 25 ساڵ زیندان مەحكوومكرد.
ئێستاو پاش دەركردنی ئەو حوكمە نیگەرانیەكان لە بابەت بەڕێوەچوونی ئێعدامی ئەو دوو بەندكراوە سیاسیە زیادی كردووەو پاش تێپەڕبوونی 7 رۆژ لە بێسەروشوێنكردنیان، هیچ زانیاریەك لەو دوو كەسە لەبەردەستدا نیە.