یه‌ك شه‌ممه‌ 21 نیسان 2024

مەرگی 7 ملیۆن كەس لە ساڵی 2012 بە هۆی پیسبوونی هەوا

راپۆرتەكانی ئەم دواییانەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی باس لەوە دەكەن، لە ساڵی 2012 لانیكەم 7 ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهان بە هۆی پیسبوونی باری كەش‌و هەوا گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی ئەم راپۆرتە كە رۆژی سێشەممە 5ی خاكەلێوە بڵاوكرایەوە، پیسبوونی كەش‌و هەوا لە جیهان سەرەكیترین هۆكاری ژینگەییە كە تەندروستی مرۆڤەكان دەخاتە مەترسیەوە.

راپۆرتەكەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی باس لەوەدەكات، لە هەر 8 جۆر مردن لە جیهان یەك كەسیان بە هۆی پیسبوونی كەش‌و هەوا گیانی لەدەستدەدا‌و بەمشێوە كەمبوونەوەی پیسبوونی هەوا دەتوانێ گیانی ملیۆنان كەس لە مەرگ رزگار بكات.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە هاوینی رابردوو بەڕێوەبەری گشتی ستادی ناوەندی توێژینەوەی ماشینەكانی تاران رایگەیاند، ئێران لە بواری پیسبوونی كەش‌و هەوا سێهەمین وڵات لە ئاستی جیهانە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.