یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

جوگرافیناسێكی ئێرانی: گۆلی ورمێ دەبێ وشك بكرێت

جوگرافیناسێكی ئێرانی دەڵێت، پێویستە گۆلی ورمێ بۆ هەمیشە وشك بكرێت‌و هیچ پێویستیەك بە گواستنەوەی ئاو بۆ ئەو گۆلە نیە‌و ئەمەش بە خەیانەتێكی گەورە دەزانێت.

پەرویز كوردەوانی پرۆفیسۆری جوگرافیناسی ئێرانی لە وتووێژێك لەگەڵ مانگنامەی ( خەتی ئاشتی ) سەبارەت بە مەسەلەی قەیرانی گۆلی ورمێ رایگەیاندووە، پێویستە ئەو دەریاچەیە بۆ هەمیشە بێت‌و بكرێتە شوێنێكی سرووشتی.

لە یەك دوو ساڵی رابردوو قەیرانی وشكبوونی ئاوی گۆلی ورمێ سەرنجی زۆرێك لە ژینگەپارێزان‌و میدیاكان‌و كاربەدەستانی ئێرانی بۆ لای خۆی راكێشاوەو تا ئێستا هیچ رێكارێك بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە بە كردەوە دەرنەهاتووە.

ئەو جوگرافیناسە ئاماژە بەوەدەكات، چیدی ژیانەوەی ئاوی دەریاچەی ورمێ جێبەجێ نابێت‌و تەنانەت هەر جۆرە هەوڵدانێكیش هیچ سوودێكی نابێت.
پێشتر كۆمەڵێكی لە پسپۆڕانی ئاڵمانی پێشنیاری ئەوەیانداوە كە گۆلی ورمێ بكرێتە كێڵگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی وزە لە تیشكی خۆر.

هاوكات لەگەڵ قەیرانی وشكبوونی ئاوی دەریاچەی ورمێ، كۆمەڵێكی بەرچاو لە ژینگەپارێزانی شاری ورمێ ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر كەمترخەمی بەرپرسان دەربڕی‌و تەنانەت هەندێكیان لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكانەوە دەسبەسەرو راپێچی زیندانكران.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.