سێ شه‌ممه‌ 7 ئایار 2024

هەواڵ

لاوێكی كورد لە بنكەیەكی سپای پاسداران كۆتایی بە ژیانی هێنا

لاوێكی كوردی یارسان بە ناوی حیكمەت سەفەری خەڵكی ئاواییەكی سەر بە كرماشان كە لە بنكەیەكی سپای پاسداران خەریكی تێپەڕاندنی دەورانی سەربازی بوو كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی ئەم هەواڵە، حیكمەت سەفەری لە لایەن فەرماندەی بنكەكەوە چەندین جار سووكایەتی پێكراوە‌و هاوكات ئەو لاوە كوردەش بەردەوام دژی ئەو سووكایەتیەی فەرماندەی بنكەكە راوەستاوە‌و وەڵامی داوەتەوە. ئەمە لە حاڵێكدایە كە سەرەتای مانگی …

زۆرتر بخوێنەوە »

راگەیاندنی چالاكی گروپێك بە ناوی ئەرتشی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان

گروپێك بە ناوی ئەرتشی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بڵاوكردنەوەی راگەیاندنێك بوونی خۆی راگەیاند‌و‌و ئاماژەیان بەوەدا، لە سەرەتای مانگی هاوینی ئەمساڵ خەباتی چەكداریی خۆیان دەسپێدەكەن. بە پێی هەواڵێكە لە سایتی هەڵۆی كوردستان بڵاو بوەتەوە، تا ئێستا بەرپرسان‌و بەڕێوەبەرانی ئەم گروپە نەناسراون‌و تەنانەت هیچ ئاگاداریەك لە شوێنی مانەوەی ئەو هێزەی بڕیارە خۆی رابگەیەنێت‌و خەباتێكی پڕاوپڕی چەكداریی بكات لەبەردەستدا نیە. ئەم گروپە هاوكات …

زۆرتر بخوێنەوە »

بۆکان: شاره‌وانی دوو ناوه‌ندی ئه‌ده‌بیی داخست

به‌رپرسانی شاره‌وانی شاری بۆکان بنکه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی_فێرکاریی ‘سۆما’و کۆرێ فه‌رهه‌نگیی ‘ئه‌ده‌ب’یان له‌و شاره داخست. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار، شاره‌وانیی بۆکان ئه‌و دوو ناوه‌نده‌ی له ‘پاساژی شاره‌وانی’ی شاره‌که داخستووه‌و چیتر رێگه‌یان پێنادات چالاکی بکه‌ن. سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه که دوای راگرتنی کارو چالاکییه‌کانی ئه‌و دوو ناوه‌نده کولتورییه، شاره‌وانیی بۆکان شوێنه‌که‌ی خستووه‌ته‌ مه‌زاده‌وه‌و به چالاکانیی ئه‌و دوو کۆڕه‌یان راگه‌یاندووه به زووترین کات هه‌موو …

زۆرتر بخوێنەوە »

چووار سه‌ربازه دیله‌که‌ گه‌یشتنه‌وه ناو ئێران

 دوای تێپه‌ڕینی دوومانگ به سه‌ر به‌دیلگیرانی پێنج سنوورپارێزی ئێران، دوێنێ یه‌کشه‌مه چووار سه‌ربازه‌که راده‌ستی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی کرانه‌وه‌و گه‌شتنه‌وه ناو خاکی ئه‌و وڵاته. هه‌واڵده‌ریی ‘سونی نیوز’ وه‌ک یه‌که‌م سه‌رچاوه، یه‌که‌م هه‌واڵ‌و وێنه‌ی ئه‌و دیله ئازادکراوانه‌ی بڵاو کرده‌وه که دوای ئازادکردنیان پاش 59رۆژ درابوونه‌ ده‌ست ناوبژیوانه به‌لوچه‌کانی ناوچه‌ی سه‌راوان‌ی به‌لوچستان. دوابه‌دوای ئازادبوونی ئه‌و چووار سه‌ربازه، سادق لاریجانی سه‌رۆکی وه‌زاره‌تی  دادوه‌ریی کۆماری …

زۆرتر بخوێنەوە »

مقامات ایرانی مخالف گشایش دفتر نمایندنگی اتحادیه اروپا هستند

اول ماه جاری میلادی، اتحادیه اروپا با تصویب پیش‌نویس قطعنامه کمیته روابط خارجی خود، خواهان تاسیس دفتر نمایندگی خود در تهران شده است؛ این خواسته واکشنهای ناموزون مقامات ایرانی و مخالف برخی شخصیتها و نهادهای امنیتی-نظامی را به دنبال داشته است.

زۆرتر بخوێنەوە »

هه‌ڵبژاردنی بێوێنه له ئه‌فغانستان: هه‌ڕه‌شه‌ی توندڕه‌وه‌کان بێ ئاکام بوو

ئه‌مڕۆ له ئه‌فغانستان سێیه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئه‌و وڵاته سه‌ره‌ڕای گوشاره ئه‌منییه‌کان‌و چه‌ند هێرشی توندڕه‌وه‌کان به به‌شداریی زۆرینه‌ی خاوه‌ن ده‌نگه‌کان به‌ڕێوه‌چوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

توندوتیژیی بەرانبەر بەهاییەكان لە ئێران بەردەوامە

كۆمەڵێكی بەرچاو لە خوێندكاران‌و چالاكانی مافی مرۆڤ‌و رۆژنامەنووسان لە ئێران لە ژێر ناوی گروپێكدا‌و بە نووسینی نامەیەكی رەخنەگرانە بۆ سادق لاریجانی سەرۆكی دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامیی داوای لێكۆڵینەوەیان لە بابەت توندوتیژیی بەرانبەر بەهاییەكان كردووە. زۆربەی شوێنكەوتووانی ئایینی بەهایی لە ئێران‌و رۆژهەڵاتی كوردستان ژیان بەسەردەبەن‌و هاوكات هەندێك لە موسلوڵمانەكان ئایینی بەهاییەت بە كافر ناولێدەبن‌و لە یاسای كۆماری ئیسلامیشدا سزای تاوانێكی وەها …

زۆرتر بخوێنەوە »

داوای راگرتنی ئێعدامی زانیار‌و لوقمان مورادی دەكرێت

ئامینە قادری دایكی زانیار مورادی رایگەیاندووە، زانیار‌و لوقمان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی‌و عەداڵەتی كۆمەڵایەتی خەباتیان كردووە‌و هەر بەو بۆنەوە لە لایەن كۆماری ئیسلامی بە ئێعدام مەحكوم كراون. ئامینە قادری بە نووسینی نامەیەك تۆمەتەكانی سەر كوڕەكەی‌و لوقمان مورادی كە دەبێتە ئامۆزای زانیار رەتكردوتەوە‌و وتوویەتی ئەوان كەوتوونەتە بەر نەفرەتی كۆماری ئیسلامی. دایكی زانیاری مورادی داوای لە سەرجەم ئازادیخوازان‌و چالاكانی مافی مرۆڤ كردوووە كە …

زۆرتر بخوێنەوە »

گوشارخستنەسەر دوو بەندكراوی كورد بۆ دانپێدانانی تەلەفیزیۆنی

دوو بەندكراوی سیاسی كورد كە بە تاوانی ئەندامبوون لە حیزبە سیاسیە كوردیەكان لە زینداندان، بە مەبەستی دانپێدانانی تەلەفیزیۆنی لە ژێر گوشاری هێزەكانی ئیتلاعاتدان. كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی رایگەیاندووە، هادی‌و ئومید تام دوو بەندكراوی سیاسی كورد، چەند رۆژ لەوەپێش لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز گوازراونەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات‌و بە مەبەستی دانپێدانانی تەلەفیزیۆنی گوشارێكی زۆر خراوەتە سەریان. هادی‌و ئومید …

زۆرتر بخوێنەوە »

سینەماكارێكی كورد بووە ئەندامی كۆمیتەی كورتە فیلمی بەلژیك

سینەماكارێكی كورد بە ناوی سەهیم عومەر خەلیفە وەك یەكێك لە شەش ئەندامی كۆمیتەی كورتە فیلم لە بەلژیم دیاریكرا. ئەو كۆمیتەیە بۆ دەزگایەكی تایبەتی كار دەكات كە لە ئێستادا گەورەترین بەڕێوەبەرایەتی سینەمایە لە ئاستی وڵاتی بەلژیك. كاری ئەم كۆمیتەیە كە ئەم سینەماكارە كوردە تێیدا ئەندامە بریتیە لە هەڵسەنگاندنی 60 كورتە فیلم كە تێیدا بڕیارە 7 فیلم بۆ بەرهەمهێنان دەستنیشان بكرێن. سەهیم …

زۆرتر بخوێنەوە »

ژنێكی كورد زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنەكانی توركیەی بەدەستهێنا

كاندیدێكی ژن لە توركیە سەر بە پارتی ئاشتی‌و دیمۆكراسی بەدەپە لە هەڵبژاردنەكانی شارەوانیەکانی توركیە لە ناوچەی لیجە سەر بە ئامەدی باکووری کوردستان، لە سەر ئاستی توركیە زۆرترین دەنگەكانی بۆ خۆی مسۆگەر كرد. رێزان زوگورلی لە ناوچەی لیجەی سەر بە ئامەد 91 لەسەدی دەنگەكانی ناوچەكەی خۆی بەدەستهێنا‌و بەمەش ناوبراو بووە سەرۆكی شارەوانی ئەو ناوچە. لە هەڵبژاردنەكانی شارەوانی توركیە كاندیدەكانی بەدەپە شارەوانیەكانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

بەرزبوونەوەی نرخی گاز لە ئێران

دەوڵەتی ئێران بڕیاریداوە كە نرخی گاز لە ساڵی 1393 زۆرتر بكات‌و ئەمەش نیگەرانیەكی زۆری هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێناوە. بە پێی هەواڵێكە بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، لەسەر بڕیارێكی دەوڵەت نرخی گاز لە ئێران لە ماوەی ئەمساڵ بە رێژەی 20 لە سەد بەرز دەبێتەوە. ئەمە لە حاڵێكدایە كە هاوڵاتیان بە شێوەی بەردەوام ناڕەزاییان بەرانبەر بەرزبوونەوەی نرخی خزمەتگوزاریە گشتیەكان دەربڕیوە‌و رایانگەیاندووە، …

زۆرتر بخوێنەوە »